• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
مەڕاسیمێکی‌ تایبەت بە ماڵئاوایی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ و دەست بەکار بوونی بەڕێوەبەری گشتی نوێ بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە ، 30ـی ئـایـاری 2023، بە ئامادەبوونی‌ بەڕێزان بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی نوێی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی سەرجەم بەرپرسانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، مەڕاسیمێکی تایبەت بە مائاوایی لە بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و دەست بەکار بونی بەڕێوەبەری گشتی نوێ بەڕێوەچوو.

لەو مەڕاسیمەدا بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، وتەیەکی‌ پێشکەشکردو لە وتەکەیدا پیرۆزبایی لە بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی نوێ بەوەکالەت کردوو ئەو گرنگترین هۆکارەکانی سەرکەوتنی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە، هەروەها سوپاسی‌ سەرجەم بەرپرس و کارمەندان و ئەو کەس و لایەن و ڕێکخراوانە کرد کە پێکەوە هاوکاربوون لەو ماوەیەدا.

هەر لەو مەڕاسیمەدا بەڕێز بەرێوەبەری گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت سوپاسی خاتوو کوێستان محەمەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد بۆ ئەو متمانەیەی پێی بەخشیون ،هیوای خواست لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیەدا بن و سوپاسی بەڕێوەبەرو سەرجەم کارمەندانی‌ سنوری‌ کاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کرد بۆ ئەو پێشوازیەی لێکرراوە و هیوای خواست هەموو لایەک دڵسۆزانە و کاری پێکەوەی درێژە بەکارو چالاکیەکان بدەن و خزمەت بە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی بکەن.

هەر لە مەڕاسیمەکەدا ئامادەبووان ستایشی‌ کارو ڕۆڵ و سەرکەوتنەکانی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتیان کردو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ بەڕێوەبەری گشتی نوێ دووپات کردەوە.

جێ ئاماژەیە، بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، لە ڕێکەوتی 3ـی 2ـی2023، پۆستی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ وەرگرت ودوای ئەوخزمەتە بەرچاوەی بە چینی هەژار و خاوەن پێداویستی تایبەت و دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان بەهۆی دەست لەکارترازاندنیان بەڕێزیان ماڵئاوایی لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی کرد.


30/05/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.