» 🤮 بۆ پاراستنی خۆتان و ئەزیزانتان لە نەخۆشی کۆلێرا، پابەندی ئەم ڕێنماییانەبن...
د.چێنەر عومەر عەلی
💧 ١- ئاوی خواردنەوە بکوڵینە، ساردیکەرەوە، ئنجا بەکاریبهێنن.
🍎🥦 ٢- میوە و سەوزە بە ئاوە کوڵێنراوەکە، پاش ساردبوونەوەی، لەگەڵ دەرمانی تایبەتی سەوزە شتنەوە، باش بشۆنەوە پێش خواردنی.
👐🙌٣- پێش نانخواردن، پاش تەوالێت، پاش گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لە دەروە، دەستت باش بە ئاو و سابوون بشۆ.
🍱 ٤- واز لە دەعوەت و مەتعەم و لایف میوزیک و ڤیستیڤاڵ و کۆڕ و کۆبوونەوە بهێنە. تا ئەم نەخۆشییە تێپەڕ ئەبێت.
🍔 ٥- خواردنی سەر عەرەبانە و دەستگێڕ زۆرترین مەترسین.
🛵 ٦- خواردن داواکردن بە دیلیڤەری، هیچی کەمترنیە لە چونە مەتعەم و خواردنی سەر عەرەبانە. خۆتانی لێ بەدووربگرن.
🕌 ٧- تەنها نوێژە فەرزەکان لە مزگەوت بکە، پێش چوونت بۆ مزگەوت، دەستنوێژ بگرە لە ماڵەوە و تەوالێتی مزگەوت بەکار مەهێنە. بەرماڵی خۆت لەگەڵ خۆت بەرە.
👨🦲👨🦳 ٨- منداڵ و کەسانی بەتەمەن بە کاتی گەرما نەچنە دەرەوە و نەچنە شوێنی قەرەباڵغ.
🏥 ٩- ئەگەر زۆر پێویست نەبێت، منداڵەکەت مەبە نەخۆشخانە و ڕاوێژکاریە قەرەباڵغەکان.
🤒 ١٠- لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانی سکچوون و ڕشانەوە لە منداڵەکەتدا. بەزووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بکە.
خوای گەورە هەمووتان پارێزراوکات
د. چێنەر عمر علی
پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و کۆرپە ..