• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
بەشی پلان و بەدواداچوون
بەشی‌ پلان و بەدواداچوون، بەشێکی‌ سەرەکییە لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌، و لە ڕێگەی‌ ژمارەیەک کارمەندی‌ پسپۆڕو شارەزاوە، هەڵدەستێت بە ڕێکخستن‌و سەرپەرشتی‌ و بەدواداچوونی‌ سەرجەم ئەو کارانەی‌ پەیوەندییان بە دانانی‌ پلان و بەرنامەو کاری‌ پەیوەندییەکانەوە هەیە.


پێکهاتەی‌ بەشی‌ پلان و بەدواداچوون:
بەشی‌ پلان‌و بەدواداچوون پێکهاتووە لە:
١ـ بەرپرسی‌ بەش.
٢ـ هۆبەی‌ سەرپەرشتیاریی‌.
٣ـ هۆبەی‌ بەدواداچوون.
٤ـ هۆبەی‌ ئامارو ئای‌ تی.
٥ـ هۆبەی‌ کاری‌ کۆمەڵایەتی‌.

بەرپرسی‌ بەش و پسپۆڕییەکەی‌:

سۆران سەعید حەمەڕەشید
هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ بەکالۆریۆس لە کۆمەڵناسی‌‌‌.
ژمارە مۆبایل: 07702284001

ئه‌ركه‌كانی‌ به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون:
1ـ دانانی‌ پلانی‌ ساڵانه‌و پێنج ساڵی‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌.
2ـ سه‌رپه‌رشتی‌‌و چاودێری‌‌و پلانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان.
3ـ سه‌رپه‌رشتی‌ كاری‌ ڕاهێنانی‌ كارمه‌ندان‌و په‌ره‌پێدانی‌ تواناكان.
4ـ سه‌رپه‌رشتی‌ كاره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت.
5ـ سه‌رپه‌رشتی‌ كاره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ ئامارو ئای‌ تی‌‌و به‌ پڕۆگرامكردن.
6ـ سه‌رپه‌رشتی‌ ماڵه‌كان‌و په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان له‌ ڕووی‌ په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌.
7ـ سه‌رپه‌رشتی‌ ڕاپرسی‌‌و ڕووپێوی دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
8ـ ڕێكخستنی‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ له‌ فه‌رمانگه‌كان.
9ـ ڕێكخستن‌و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان.
...............................................

هۆبەی‌ سەرپەرشتیاریی‌:
١ـ هیوا سەعید موحەممەد
هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ ماستەر لە کۆمەڵناسی‌.
سەرپەرشتیاری‌ پەروەدەیی‌ / کۆمەڵایەتی‌.
ژمارە مۆبایل: 07701390021

٢ـ ئارەزوو غەفوور مراد
هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ بوکالۆریۆس لە کۆمەڵناسی‌.
سەرپەرشتیاری‌ پەروەردەیی‌/ کۆمەڵایەتی‌.
ژمارە مۆبایل: 07701412925

ئەرکی‌ هۆبەی‌ سەرپەرشتیاریی‌:
١ـ سەرپەرشتی‌ کاری‌ پەیمانگاو سەنتەرەکان لە ڕووی‌ پەروەردەیی‌و کۆمەڵایەتییەوە.
٢ـ سەرپەرشتیاری‌ کاری‌ دایەنگەکان لە ڕووی‌ پەروەردەیی‌و کۆمەڵایەتییەوە.
٣ـ سەرپەرشتیاری‌ کاری‌ ماڵەکانی‌ منداڵان‌و بەساڵاچووان لە ڕووی‌ پەروەردەیی‌و کۆمەڵایەتیەوە.
٤ـ هەماهەنگی‌ لەگەڵ ئەو کەس‌و لایەن‌و ڕێکخراوانەی‌ پەیوەندیدارن بە کاری‌ پەروەردەییەوە.
٥ـ پیشکەشکردنی‌ ڕاپۆرتی‌ خولی‌ لەسەر کارەکانیان لە کاتی‌ سەرپەرشتی‌.
٦ـ دەستنیشانکردنی‌ کێشەو کەم و کورتی‌‌و پێشنیاری‌ چارەسەر لەسەر کاری‌ دامەزراوەکانی‌ کۆمەڵایەتی‌.
...........................................

هۆبەی‌ بەدواداچوون:
بەرپرسی‌ هۆبە: ئاگر بورهان قانیع.
هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ بەکالۆریۆس لە کۆمەڵناسی‌.
پەیوەندی‌:  053,3230954

ئەرکەکانی‌ هۆبەی‌ بەدواداچوون:
١ـ وەرگرتن‌و وەڵامدانەوەی‌ نووسراوەکانی‌ پەیوەندیدار بە کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی‌ تایبەت.
٢ـ وەرگرتن‌و وەڵامدانەوەی‌ نووسراوەکانی‌ تایبەت بە مۆڵەتی‌ بەخێوکار.
٣ـ وەرگرتن‌و بەدواداچوونی‌ نووسراوەکانی‌ تایبەت بە چاودێری‌ خێزان.
٤ـ وەرگرتن‌و وەڵامدانەوەی‌ یاداشتی‌ تایبەت کێشەو گرفتی‌ هاووڵاتیان.
٥ـ بەدواداچوونی‌ پلان‌و بەرنامەکان.
٦ـ بەدواداچوونی‌ ئەو ئەرکانەی‌ پێیان دەسپێردرێت.
٧ـ بەدواداچوونی‌ ئەو گرفتانەی‌ ڕووبەڕوویان دەکرێتەوە.
٨ـ ڕێکخستن و ڕاگرتنی‌ ئامارو داتاو زانیاریی‌ هۆبەکە.
٩ـ پاراستنی‌ ئەو دۆکیومێنت و نووسراوانەی‌ ڕوو لە هۆبەکە دەکەن.
.........................................
هۆبەی‌ ئامارو ئای‌ تی‌:
بەرپرسی‌ هۆبە: شاگوڵ عەزیز ڕەسوڵ
هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ بەکالۆریۆس لە زانستی‌ کۆمپیوتەر.
ژمارە مۆبایل: 07702246861

ئەرکەکانی‌ هۆبەی‌ ئامارو ئای‌ تی‌:
١ـ وەرگرتن‌و وەڵامدانەوەی‌ سەرجەم ئەو نووسراوانەی‌ پەیوەندیدارن بە ئامارو داتاوە.
٢ـ وەرگرتن‌و سەرپەرشتی‌ ئامارو داتاو زانیاریی‌ ماڵەکان‌و سەنتەرو پەیمانگاکان‌و بەش‌و هۆبەکان‌و بەڕێوەبەرێتیەکان.
٣ـ سەرپەرشتی‌ کاری‌ پڕۆگرامی‌ ماڵەکان.
٤ـ ئامادەکردنی‌ ڕاپۆرتی‌ مانگانەی‌ ئامار بۆ بەردەست بەڕێوەبەری‌ گشتی‌‌و وەزارەت.
٥ـ ئامادەکردنی‌ ڕاپۆرتی‌ ڕۆژنامەوانی‌ شەش مانگی‌ لەسەر سەرجەم کارو چالاکییەکان.
٦ـ ئامادەکردنی‌ ڕاپۆرتی‌ ڕۆژنامەوانی‌ ساڵانە لەسەر سەرجەم کارو چالاکییەکان.
٧ـ پاراستن‌و ئەرشیفکردنی‌ ئەلیکترۆنی‌‌و کاغەزی‌ سەرجەم زانیارییە ئامارییەکان.
٨ـ ئەنجامدانی‌ ڕاپرسی‌‌و ڕازانین لەسەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان.
٩ـ سەرپەرشتی‌ کاری‌ پڕۆگرام لەسەر بوارەکانی‌ کاری‌ سنوری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌.
١٠ـ بەستنەوەی‌ سەرجەم بەش‌و هۆبەو بەڕێوەبەرایەتییەکان لە ڕێگەی‌ پڕۆگرامی‌ ئەلیکرۆنیەوە.
١١ـ سەرپەرشتی‌ لایەنی‌ تەکنیکی‌ وێبسایتی‌ فەرمی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌.
 ..........................................

هۆبەی‌ کاری‌ کۆمەڵایەتی‌:
بەرپرسى هۆبە: خەندە خالید عه‌لی‌
هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆس له‌ كۆمه‌ڵناسی‌.
ژماره‌ مۆبایل: 07701210519

ئەرکەکانی‌ هۆبەی‌ کاری‌ کۆمەڵایەتی‌:
١ـ سەرپەرشتی‌ سەرجەم ئەو کارانەی‌ دەچنە ژێر ناونیشانی‌ کاری‌ کۆمەڵایەتی‌.
٢ـ بەدواداچوونی‌ ئەو دۆسیەو کەیسانەی‌ ڕووبەڕووی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ دەبنەوە.
٣ـ سەرپەرشتی‌ سەرجەم بۆنەو ڕۆژەکانی‌ پەیوەندیدار بە کاری‌ کۆمەڵایەتیەوە.
٤ـ سەرپەرشتی‌ سەرجەم کاری‌ ڕاهێنان لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ لە ئامادەکردن‌و سەرپەرشتیکردن‌و هەڵسەنگاندن.
٥ـ پێشکەشکردنی‌ ڕاپۆرت بە بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ لەبارەی‌ کاری‌ کۆمەڵایەتیەوە.
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.