ئامار‌و زانیارییه‌كان له‌باره‌ی دایه‌نگه‌كانه‌وه بۆ ساڵی 2019:
١ـ ژماره‌ی دایه‌نگه‌و منداڵی سودمه‌ند: سه‌رجه‌م ژماره‌ی منداڵان له دایه‌نگه‌كان بریتیه له(3,753) منداڵ‌و ژماره‌ی دایه‌نگه‌كان بریتیه له (٨٤) دایه‌نگه، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون: ژماره‌ی دایه‌نگه حكومییه‌كان بریتییه له (١١) دایه‌نگه‌و (٥٣٤) منداڵیان له خۆگرتووه، دایه‌نگه ناحكومییه‌كان ژماره‌یان (٥٧) دایه‌نگه‌یه كه (3,021) منداڵیان له خۆگرتووه‌و ژماره‌ی ستافه‌كانیشان بریتیه له (٧٢٩) كه‌س له ره‌گه‌زی مێ، ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی فه‌رمانگه‌كانیش بریتییه له (١٦) دایه‌نگه كه (١٩٨) منداڵیان له خۆگرتووه.
٢ـ ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی نوێ‌و دایه‌نگه‌ی داخراو و دایه‌نگه‌ی سزادراو: له ساڵی (2019)دا (٦) دایه‌نگه له‌سه‌ر داوای خۆیان داخراون، هیچ دایه‌نگه‌یه‌ك به‌هۆی (سزا) و به‌هۆی سه‌رپێچی‌و پابه‌ند نه‌بوونیان به یاسا‌و ڕێنماییه‌كان دانه‌خراوه، (٢٠) دایه‌نگه‌ی نوێ كراونه‌ته‌وه‌و مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به سیستم‌و یاسا‌و ڕێنماییه‌كانه‌وه (٧) دایه‌نگه‌ش سزای (ئاگاداركردنه‌وه)یان ئاراسته كراوه،وە ئه‌و دایانگایانه‌ی نووسراوی (پابه‌ندی)یان ئاراسته كراوه ژماره‌یان بریتیه له (١٤٩) دایه‌نگه، ئه‌و دایه‌نگانه‌شی سوپاس كراون بریتین له (٢٧) دایه‌نگه .
٣ـ سه‌ردانی لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی‌و به‌دواداچوونی دایه‌نگه‌كان: له ساڵی (2019)دا، له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی‌و به‌دواداچوونی به‌شی دایه‌نگه‌كانه‌وه، (455)سه‌ردان بووه، لیژنه‌ی هاوبه‌شی قائمقامیه‌تیش كه نوێنه‌ری به‌شی دایه‌نگه‌كانی تێدایه (325) سه‌ردانی دایه‌نگه‌یان كردووه بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی دایه‌نگه‌كان پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و دایه‌نگه‌كانی ژینگه‌یه‌كی گونجاون بۆ گه‌شه‌ی منداڵ. وە (٦٦) سه‌ردانی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی دایه‌نگه ناحكومیه‌كان ئه‌نجام دراوه.
ئامار‌و زانیارییه‌كان له‌باره‌ی دایه‌نگه‌كانه‌وه بۆ ساڵی 2018:
1. ژماره‌ی دایه‌نگه‌و منداڵی سودمه‌ند: سه‌رجه‌م ژماره‌ی منداڵان له دایه‌نگه‌كان بریتیه له (2684) منداڵ‌و ژماره‌ی دایه‌نگه‌كان بریتیه له (76) دایه‌نگه، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون: ژماره‌ی دایه‌نگه حكومییه‌كان بریتییه له (8) دایه‌نگه‌و (444) منداڵیان له خۆگرتووه، دایه‌نگه ناحكومییه‌كان ژماره‌یان (42) دایه‌نگه‌یه كه (2003) منداڵیان له خۆگرتووه‌و نزیكه‌ی (493) هه‌لی كاریشیان ره‌خساندووه بۆ ره‌گه‌زی مێ، ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی فه‌رمانگه‌كانیش بریتییه له (26) دایه‌نگه كه (237) منداڵیان له خۆگرتووه.
2. ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی نوێ‌و دایه‌نگه‌ی داخراو و دایه‌نگه‌ی سزادراو: له ساڵی (2018)دا (12) دایه‌نگه له‌سه‌ر داوای خۆیان داخراون، ژماره‌ی ئه‌و دایه‌نگایانه‌ش كه به (سزا) و به‌هۆی سه‌رپێچی‌و پابه‌ند نه‌بوونیان به یاسا‌و ڕێنماییه‌كان داخراون بریتیه له (3) دایه‌نگه، له به‌رانبه‌ردا (9) دایه‌نگه‌ی نوێ كراونه‌ته‌وه‌و مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون‌و به سیستم‌و یاسا‌و ڕێنماییه‌كانه‌وه (3) دایه‌نگه‌ش سزای (ئاگاداركردنه‌وه)یان ئاراسته كراوه، ئه‌و دایه‌نگانه‌شی سوپاسكراون بریتین له (26) دایه‌نگه بوون.
3. سه‌ردانی لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی‌و به‌دواداچوونی دایه‌نگه‌كان: له ساڵی (2018)دا، له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رپشتی‌و به‌دواداچوونی به‌شی دایه‌نگه‌كانه‌وه، 144 سه‌ردان بووه، لیژنه‌ی هاوبه‌شی قائمقامیه‌تیش كه نوێنه‌ری به‌شی دایه‌نگه‌كانی تێدایه 163 سه‌ردانی دایه‌نگه‌یان كردووه بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی دایه‌نگه‌كان پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و دایه‌نگه‌كانی ژینگه‌یه‌كی گونجاون بۆ گه‌شه‌ی منداڵ.
تێبینی: ئه‌م زانیارییه له 20ی 1ی 2019 دانراوه.
ئامار‌و زانیارییه‌كان له‌باره‌ی دایه‌نگه‌كانه‌وه بۆ ساڵی 2017:
1. ژماره‌ی دایه‌نگه‌و منداڵی سودمه‌ند: سه‌رجه‌م ژماره‌ی منداڵان له دایه‌نگه‌كان بریتیه له (1837) منداڵ‌و ژماره‌ی دایه‌نگه‌كان بریتیه له (70) دایه‌نگه، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون: ژماره‌ی دایه‌نگه حكومییه‌كان بریتییه له (11) دایه‌نگه‌و (276) منداڵیان له خۆگرتووه، دایه‌نگه ناحكومییه‌كان ژماره‌یان (52) دایه‌نگه‌یه كه (1416) منداڵیان له خۆگرتووه‌و نزیكه‌ی 431 هه‌لی كاریشیان ره‌خساندووه بۆ ره‌گه‌زی مێ، ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی فه‌رمانگه‌كانیش بریتییه له (11) دایه‌نگه كه (321) منداڵیان له خۆگرتووه، ژماره‌ی ئه‌و دایه‌نگانه‌ی له ساڵی 2017 له‌سه‌ر داوای خۆیان داخراون (7)دایه‌نگه‌یه، وه (5) دایه‌نگه‌ش به‌هۆی كه‌م‌و كورتییه‌وه سزادراون به سزای ئاگاداركردنه‌وه.
2. ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی نوێ‌و دایه‌نگه‌ی داخراو و دایه‌نگه‌ی سزادراو:له ساڵی 2017دا (7) دایه‌نگه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی منداڵ داخراون، له به‌رانبه‌ردا (4)دایه‌نگه‌ی نوێ كراونه‌ته‌وه، 5 دایه‌نگه‌ش سزای (ئاگاداركردنه‌وه)یان پێدراوه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنمایی‌و سیستمی دایه‌نگه‌كان.
تێبینی: ئه‌م زانیارییه له 18ی 1ی 2018 دانراوه.
ئامار‌و زانیارییه‌كان له‌باره‌ی دایه‌نگه‌كانه‌وه بۆ ساڵی 2016:
1ـ له كۆی 12 دایه‌نگه‌ی حكومی له ناو شاری سلێمانی‌و شارۆچه‌كه‌و شاره‌كانی (بازیان، دوكان، چوارتا، ده‌ربه‌ندیخان، ڕانیه، قه‌ڵازێ، چه‌مچه‌ماڵ )، ژماره‌ی منداڵ تیایاندا (428) منداڵ په‌روه‌رده‌و خزمه‌ت ده‌كرێن.
2 ـ سه‌باره‌ت به دایه‌نگه ناحكومییه‌كان:
له ساڵی 2016دا، (5 ) دایه‌نگه‌ی ناحكومی داخراون‌و له ئێسته‌دا (55) دایه‌نگه له كاردان‌و خزمه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌و 55 دایه‌نگه ناحكومییانه نزیكه‌ی (1100) منداڵیان له خۆگرتووه.
تێبینی: ئه‌م زانیارییه له 11ی1ی 2017 دانراوه.