بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاپۆرتی کۆتایی قوتابیانی سەنتەرو پەیمانگاکان و ماڵەکان بڵاودەکاتەوە.
"ڕێژەی دەرچوون لە پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان ٪١٠٠ بووەو لە پەیمانگای هیوای نابیستان ٪٩٨ بووە"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاپۆرتی ئەنجامی کۆتایی خوێندنی ساڵی 2023_2024ـی هەریەک لە پەیمانگاکانی (هانا ،هیوا) و ماڵەکانی سەربەچاودێری کۆمەڵایەتی ڕادەگیەنێت و پیرۆزبایی لە سەرجەم دەرچوان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سوپاس و دەست خۆشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و مامۆستاو کارمەندانی سەنتەرو پەیمانگاکان و مامۆستاو کارمەندانی ماڵەکان دەکات بۆ ئەو ماندوبوونەی ئەمساڵیان و بەدەست هێنانی ڕێژەیەکی بەرز لەدەرچوونی قوتابیان.
هیوا سەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند " ئەمساڵ بە پلانێکی جیاواز دەستمان پێکرد سەرەڕای بایکۆت و قەیران و گرفتەکان بەڵام توانیمان بەپێی ئەوپلانە بڕۆین کە داڕێژرابوو، بۆیە بەوردی چاودێر بوین لەسەر قوتابیان و بەدواداچوون بۆ خوێندنی ئەمساڵ"
سەبارەت بە ڕێژەی دەرچوون ووتی" لەکۆی 50 قوتابی لە پەیمانگای هیوای نابیستان تەنها یەک دەرنەچوو هەبووەو لە پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان لەکۆی 22 قوتابی سەرجەمیان دەرچوون و ڕێژەکەش بۆ قوتابیان لە ماڵەکانی سەر بە چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی دڵخۆشکەرەو ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ماندووبونی بەڕپرسان و مامۆستاو کارمەندان"
جێی ئاماژهیه خوێندكارانی ههردوو پهیمانگای هیواو ڕووناكی هاوشێوهی خوێندكارانی ناوهندهكانی خوێندنی پهروهرده پڕۆگرامی خوێندنیان ههیهو له قۆناغی نۆی بنهڕهتی بهشداری تاقیكردنهوه نیشتیمانییهكان دهكهن، بۆ ئهمساڵی خوێندنی 2023_2024 ڕێژەیەکی بەرز لە قوتابیانی بهشداربوو سهركهوتووبوون.