• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
وتار
» هەوکردنی پەردەی مێشک
د.چێنەر عومەر عەلی

هەوکردنی پەردەی مێشک چیە؟ نیشانەکانی چین؟ ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوکێشە تەندرووستیانە چین کە منداڵەکە لەوانەیە تووشی ببێت؟
ڕێنمایەکان چین؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیاران د.چێنەر عومەر پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و کۆرپە وەڵام دەداتەوە.

هەوکردنی پەردەی مێشک بریتییە لە هەوکردنی شلە و پەردەی دەوری مێشک و دڕکەپەتک کە لە منداڵاندا تووش دەبێت بەڵام دەکرێت لە گەورەساڵاندا ڕووبدات کە دەکرێت هۆکارەکەی سەرەکییەکەی ڤایرۆس و پاشان بەکتریا بێت، دەکرێت کۆمەڵیک جاریش بەهۆی کەڕوو و مشەخۆر بێت.

نیشانەکانی لە منداڵی گەورەتر لە ٢ ساڵ :

١.تای بەرز
٢.رەقبوونی مل
٣.سەرئێشەی زۆر
٤.دڵ تێکهەلاتن و ڕشانەوە
٥.هەستیاری بە ڕووناکی
٦.ئەگەر گەشگە هەیە.
٧.خەوتنی زۆر و درەنگ خەبەربوونەوەی لە خەو
ئارەزووی خواردن و ئاو ناکات واتە ئیشتیهای نیە.

نیشانەی منداڵی تازە لە دایکبوو :

١.تای بەرز
٢. گریانی بەردەوام
٣. خەبەر نەبوونەوەی لە خەو
٤.شیرخواردنی کەم دەبێتەوە
٥.ڕشانەوە
٦.بیزاری و بێتاقەتی وناچالاکی منداڵ
٧. ئەو بەشەی کەلەی سەر کە مەڵاشووی پێ دەڵێن بەرەودەرەوە دەردەچێت.

چۆنیەتی گواستنەوەی :

بەکترتا و ڤایرۆسەکان کە دەتوانن ببنە هۆکاری پەردەی مێشک لە ڕێگەی کۆکە و پژمین ، ماچکردن ، بەکارهێنانی کەل و پەلی کەسی تر بگوازرێتەوە.

چۆن بتوانین خۆپارێزی بکەین :

لە ئێستادا پێویستە کۆمەڵیک ڕێکاری خۆپارێزی بگرێنە بەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە نیو منداڵاندا لەوانە :

١. ئەو منداڵانەی کە تووشبوون منداڵی تریان تێکەڵ نەکرێت و ئەو منداڵانەی کە نەخۆشن سەردانیان نەکرێت بۆ ئەوەی پشوو بدەن و نەخۆشییەکە بلاونەبێتەوە.

٢. پێویستە منداڵان زوو زوو دەست بشۆن بە تایبەت پێش خواردن و دوای چوونە توالێت و ئەو کاتانەی کە تێکەڵ بە منداڵانی تر دەبێت.

٣. منداڵان فیر بکرێن خواردنی کەسی تر نەخۆن کە دەکرێت لە ئەگەری تووشبوونیان بگوازرێتەوە بۆیان ، هەورەها بەکارنەهێنانی کەل و پەلی کەسی تر.

٤. هەندێک جۆر لەو هۆکارانەی کە تووشی پەردەی مێشک دەبن ڤاکسینیان هەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

٥. بوونی ژیانی تەندروست لە ڕێگەی خواردنی سەوزە و میوە و ئاوی زۆر و پشوودانی پێویست ، وەرزشکردن کە هەموو ئەمانە وادەکات سیستمی بەرگری جەستە بەهێز بێت.

٦. داپووشینی دەم و لووت لە کاتی پژمین و کۆکیندا.
٧- زۆر گرنگە لەم کاتەدا واز لە چوونە ماڵان و دەعوەت و مانەوە لە شوێنان بهێنن.

زۆر گرنگە لە کاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانەی بە زوویی سەردانی پزیشک پسپۆڕی منداڵان و تازە لە دایکبووان بکرێت :

تای بەرز
سەر ئێشە زۆر کە چاک نەبێتەوە
گێژی و بێ تاقەتی
ڕشانەوە
ڕەقبوونی مل

لە ئەگەری چارەسەروەرنەگرتن دەکرێت تووشی ئەم کێشە تەندروستییان ببێتەوە :

١. کێشەی بینین و ئەگەری لەدەستدانی بینین.
٢.کێشەی بیستن و ئەگەری لەدەستدانی بینین.
٣.زیانگەیاندن بە مێشک.
٤. لاوازی لە فێربوون.
٥. گەشکە.
٦.ئیفلیجی مێشک

د. چێنەر عمر علی
پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و کۆرپە


   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.