به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی بتوێن/پشده‌ر له ڕانیه، یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه ڕاده‌په‌ڕێنێت كه په‌یوه‌ندیدارن به كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین (قه‌زاكانی ڕانیه‌و قه‌ڵادزێ).
ئه‌ركه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی:
1ـ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌لایه‌تی‌و ده‌روونی به كۆمه‌ڵگه.
2ـ چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی تواناكانی منداڵان، ئافره‌تان، هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
3ـ دابینكردنی مووچه‌و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌و چین‌و توێژانه‌ی هیچ ده‌رامه‌ت‌و داهاتێكی جێگیریان نییه‌و هه‌ژارن له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی چاودێریی خێزاندا.
4ـ سه‌رپه‌رشتیكردنی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سنوری خۆی، كه له ئێسته‌دا خاوه‌نی سه‌نته‌رێكی چالاكی منداڵان‌و دایه‌نگه‌یه‌كه.
ناونیشان: ڕانیه، گه‌ڕه‌كی كێوه ڕەش، نزیک مزگەوتی خدر جاف.
ژماره ته‌له‌فوونی فه‌رمانگه: 07501228412.
بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى:
