• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هێڵی ١١٦
هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ مندالاَن 116

وێنه‌: به‌شێك له‌ ستافی‌ هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان  له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.


هێڵی‌ 116 ی‌ منداڵان چییه‌؟

پروَژه‌ی‌ هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ مندالاَن یه‌كێكه‌ له‌  پروَژه‌ گرنگه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كار‌و كاروباری‌ كوَمه‌لاَیه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، پڕۆژه‌كه‌ خزمه‌تگوزاری‌ رێنمایی‌ ده‌روونی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و په‌روه‌رده‌یی‌  پێشكه‌ش به‌ مندالاَن ده‌كات، هه‌روه‌ها گوێ‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ مندالاَن ده‌گرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ كه‌ پشت گوێ‌ خراون‌و ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ كه‌ پێویستیان به‌ گفتگوَكردن هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانیان‌و ناتوانن لای‌ نزیكه‌كانیان له‌نێو خێزاندا بیدركێنن، واتا منداڵ ده‌توانێت له‌ رێگه‌ی‌ ته‌له‌فوَنه‌وه‌ به‌ بێ‌ به‌رامبه‌ر داوای‌ یارمه‌تی‌ بكات له‌ سه‌نته‌ری‌ هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ مندالاَن بوَ ئه‌وه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و رێنمایی‌ ده‌روونی‌‌و كوَمه‌لاَیه‌تی‌ وه‌رگرێت.


وێنە: ئیبراهیم تەیب ئەحمەد، توێژەری‌ کۆمەڵایەتی‌، بەرپرسی‌ هێڵی‌ ١١٦.

به‌رپرس‌و ناونیشانی‌ هیڵ:

لێپرسراوی‌ هیڵی‌ فریاكه‌وتن: وێنە: ئیبراهیم تەیب ئەحمەد.
بڕوانامه‌: وێنە: توێژەری‌ کۆمەڵایەتی‌.
ژماره‌ ته‌له‌فون: 07701108399
ناونیشان: سلێمانی‌، شه‌قامی‌ سه‌ره‌كی‌ به‌كره‌جۆ، بینای‌ به‌ڕێوبه‌رێتی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.

میكانیزمی‌ كاركردن:
ـ كارمه‌ندان ڕۆژانه‌ له‌ سه‌عات 9ی‌ به‌یانی‌ تا 2ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ده‌نه‌وه‌.
ـ سه‌رجه‌م ناوو و ناونیشان‌و گرفت‌و كێشه‌ی‌ منداڵه‌كان یان خێزانه‌كان‌و تایبه‌تمه‌ندییان پارێزراوده‌بێت‌و به‌نهێنی‌ ده‌مێنێته‌وه‌.
ـ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ هێمنی‌ گوێده‌گرن‌و شاره‌زاییان هه‌یه‌ له‌ گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونییه‌كان.

ئه‌م پروَژه‌یه‌ به‌ دوو شێواز خزمه‌تگوزاری‌ پێشكه‌ش ده‌كات:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی‌ ڕێنمایی‌ له‌ رێگه‌ی‌ ته‌له‌فوَنه‌وه‌ بوَ ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ كه‌ راسته‌وخوَ ته‌له‌فوَن ده‌كه‌ن بوَ سه‌نته‌ری‌ هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ مندالاَن له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ سێ‌ ژماره‌ی‌ (116) له‌ هه‌ر هێڵێكی‌ په‌یوه‌ندییه‌وه‌ به‌بێ‌ تێچوون‌و پێویستی‌ بوونی‌ باڵانس.

 دووه‌م : ئه‌و مندالاَنه‌ی‌ ته‌له‌فوَن ده‌كه‌ن‌و داوای‌ رێنمایی‌ ده‌كه‌ن یان پێویستیان به‌ هاوكارییه‌ و سه‌نته‌ری‌ هێڵی‌ فریاكه‌تن ناتوانێت دابینی‌ بكات، ئه‌وا هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ مندالاَن ئه‌و منداڵه‌ ره‌وانه‌ی‌ نزیكترین دامه‌زراوه‌ ده‌كات بوَ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت‌و به‌دواداچونی‌ بوَ بكرێت كه‌ پێشتر سه‌نته‌ر هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ مندالاَن په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ  ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا دروست كردووه‌ ‌و ریكخستووه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و دامه‌زراوانه‌دا په‌یوه‌ندی‌ دروستكردووه‌ كه‌ له‌ بواری‌ پارێزگاریكردنی‌ مندالاَن‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی‌‌و په‌روه‌رده‌كردنی‌ مندالاَندا كارده‌كه‌ن.

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌:
ـ ئه‌م پروَژه‌یه‌ ده‌توانێت خزمه‌تگوزاری‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌موو مندالاَن بكات چونكه‌ تایبه‌ت نی‌ یه‌ به‌ گروپێك منداڵ، منداڵی‌ ئیشكه‌ر یاخود منداڵی‌ سه‌جارده‌ یا منداڵی‌ ناو خێزان، به‌ڵكو هه‌موو مندالاَن ده‌توانن سود له‌م پروَژه‌یه‌ وه‌ربگرن.

پوخته‌ی‌ ئامارو داتاو زانیارییه‌كانی‌ ساڵی‌ (2019)ی‌ هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان:


ـ هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ مندالاَن 116 له‌سه‌ره‌تای‌ كاركردنییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ 80  دامه‌زراوه‌ی‌ بواری پاراستنی منداڵ كردووه‌ چ دامه‌زراوه‌ی‌ حكومی‌ یاخود ریخراوه‌كانی‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵ‌و خزمه‌تكردنیان.
‌أ. له‌ ساڵی (2019)ژماره‌ی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فوونیانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ (24)  سه‌عاتدا كراون به‌ هێڵه‌كه‌وه‌ بریتین له‌(34,797) په‌یوه‌ندی‌، له‌وانه‌ (9,873) یان له‌ كاتی‌ ده‌وامدا بووه‌ له‌ سه‌عات (8.30  بۆ .004)ی‌ پاشنیوه‌ڕۆو وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌، 
‌ب. سه‌رجه‌می‌ كێشه‌كان كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ هێڵه‌كه‌ بوونه‌ته‌وه‌ بریتبوون له‌(5,921) كێشه‌، كه‌ به‌مجۆره‌ بوون: (1,108 كێشه‌ی‌ منداڵانی‌ ئاواره‌، 439 كێشه‌ی‌ منداڵانی‌ خانه‌خوێ، 2,588 بێده‌نگی‌ و نه‌دركاندنی‌ كێشه‌، 34 زانیاری‌ وه‌رگرتن، 1,119 په‌یوه‌ندی‌ هه‌ڵه‌،  159 كات به‌سه‌ربردن، 393 هی تر).‌ج. له‌ كۆی‌ كێشه‌كانیش (439یان خانه‌خوێ بوون‌و 1108 منداڵی‌ ئاواره‌ بوون)، جۆری‌ كێشه‌كان له‌ ساڵی (2019)دا كه‌ له‌لایه‌ن هێڵی‌ (116)ه‌وه‌ وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌ به‌مجۆره‌ دابه‌شبوون: ( 163كێشه‌ی‌ خێزانی‌، 115 په‌روه‌رده‌یی‌، 68 كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی‌،  13 یاسایی‌، 13 كۆمه‌ڵگایی‌، 43 توندوتیژی‌ خێزانی‌، 7 سۆزداری‌، 10 ده‌روونی ، 2 ده‌ستدرێژی سێكسی‌،  5 هی‌ تر). 



پوخته‌ی‌ ئامارو داتاو زانیارییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان:

‌أ. به‌درێژایی‌ ساڵی‌(2018)، ژماره‌ی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فوونیانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ (24) سه‌عاتدا كراون به‌ هێڵه‌كه‌وه‌ بریتین له‌ (44,302) په‌یوه‌ندی‌، له‌وانه‌ (12,083) یان له‌ كاتی‌ ده‌وامدا بووه‌ له‌ سه‌عات(8.30  بۆ .002)ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌، (تێبینی‌: به‌ڵام له‌ ئێسته‌دا له‌ مانگی‌ 1ی‌ 2019وه‌ هێڵه‌كه‌ تا سه‌عات (4.00)ی‌ پاشنوه‌ڕۆ كارده‌كات).
‌ب. سه‌رجه‌می‌ كێشه‌كان كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ هێڵه‌كه‌ بوونه‌ته‌وه‌ بریتبوون له‌ (5,465) كه‌ به‌مجۆره‌ بوون: (1217 كێشه‌ی‌ منداڵانی‌ ئاواره‌، 705 كێشه‌ی‌ منداڵانی‌ خانه‌خوێ، 2062 بێده‌نگی‌،42 زانیاری‌ وه‌رگرتن، 823 په‌یوه‌ندی‌ هه‌ڵه‌ بوون،  193 كات به‌سه‌ربردن، 423 هی تر).
‌ج. له‌ كۆی‌ كێشه‌كانیش (705 یان خانه‌خوێ بوون‌و 1272 منداڵی‌ ئاواره‌ بوون)، جۆری‌ كێشه‌كان له‌ ماوه‌ی‌ ساڵی‌ (2018)دا كه‌ له‌لایه‌ن هێڵی‌ 116ه‌وه‌ وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌ به‌مجۆره‌ دابه‌شبوون: ( 1,427 كێشه‌ی‌ خێزانی‌، 124 په‌روه‌رده‌یی‌، 273 كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی‌، 39 ده‌روونی‌، 41 یاسایی‌، 7 كۆمه‌ڵگایی‌، یه‌ك حاڵه‌تی‌ ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌، 41 توندوتیژی‌ خێزانی‌، 13 سۆزداری‌، 11 هی‌ تر). 


پوخته‌ی‌ ئامارو داتاو زانیارییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2017ی‌ هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان:

‌أ. به‌درێژایی‌ ساڵی‌ 2017، ژماره‌ی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فوونیانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ 24 سه‌عاتدا كراون به‌ هێڵه‌كه‌وه‌ بریتین له‌ (64,148) په‌یوه‌ندی‌، له‌وانه‌ (16,467) یان له‌ كاتی‌ ده‌وامدا بووه‌ له‌ سه‌عات 8.30  بۆ 2ی‌ پاشنیوه‌ڕۆو وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌. (تێبینی‌: ژماره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ وه‌رگیراو له‌ ساڵی‌ 2016 بریتی‌ بووه‌ له‌ 4505 )، واته‌ له‌ ساڵی‌ 2017 نزیكه‌ی‌ چوار هێنده‌ی‌ ساڵی‌ 2016 په‌یوه‌ندی‌ وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه‌.
‌ب. كۆی‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ له‌لایه‌ن منداڵان‌و خێزانه‌كانیانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ هێڵه‌كه‌ كراونه‌ته‌وه‌ بریتین له‌ (1,557) كێشه‌ (تێبینی‌: له‌ ساڵی‌ 2016 بریتبوون له‌ 496 كێشه‌)، له‌وانه‌ ( 765 كێشه‌یان هی‌ منداڵی‌ خانه‌خوێ‌)بوون‌و (792 كێشه‌ش منداڵی‌ ئاواره‌)، جۆری‌ كێشه‌كانیش به‌مجۆره‌ دابه‌شبوون (768 خێزانی‌، 601 ته‌ندروستی‌، 34 سۆزداری‌، 24 یاسایی‌، 92 په‌روه‌رده‌یی‌، 13 كۆمه‌ڵگا، یه‌ك حاڵه‌ت سێكسی‌، هی‌ تر 30)، له‌و كێشانه‌ (705)یان ئاراسته‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ تر كراون بۆ چاره‌سه‌ر.

پوخته‌ی‌ ئامارو داتاو زانیارییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2016ی‌ هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان:

هیڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان (هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان): له‌ ماوه‌ی‌ ساڵی‌ دوانزه‌ مانگی‌ ساڵی‌ 2016دا، ژماره‌ی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی‌ وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌ برتین له‌ (4505)، له‌و ژماره‌یه‌ كۆی‌ گشتی‌ كێشه‌كان (496) كێشه‌بوون، له‌وانه‌ش 100 كێشه‌یان ئاراسته‌ی‌ لایه‌نی‌ تری‌ په‌یوه‌ندیدار كراون، له‌و ژماره‌یه‌ (175) منداڵیان منداڵی‌ ئاواره‌ بوون.
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.