• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
وتار
» لێدان، چۆن کاریگەری دەخاتە سەر کەسایەتی منداڵ؟
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی

ئەگەر تۆ یەکێکیت لەو دایک و باوکانەی پشت بە توندوتیژی یان بە لێدان دەبەستن وەک ئامرازێک بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانیان، ئەوا ئامۆژگاریت دەکەم دووبارە بیر لەم بابەتە بکەیتەوە و تەماشای ئەندازەی ئەو کاریگەرییە نەرێنیانە بکەیت کە لەسەر کەسایەتی منداڵەکەت و ژیانی داهاتووی جێی دەهێڵێت .

ئەمەی خوارەوە چاو پێخشاندنەوەیەکی خێرایە بە کاریگەرییه نەرێنیانەکانی لێدانی منداڵ، بەپێی نوێترین توێژینەوە کە لەو


ئەمەی خوارەوە چاو پێخشاندنەوەیەکی خێرایە بە کاریگەرییه نەرێنیانەکانی لێدانی منداڵ، بەپێی نوێترین توێژینەوە کە لەو بارەیەوە کراوە :

⦾ یەکەم: لێدان، منداڵێکی لاسار دەهێنێتە بەرهەم .

لێدان لە جەستەی منداڵەکەت تەنها لاساری منداڵەکەت زیاد دەکات، مادام هەوڵت نەداوە کاریگەرییە خراپەکانی کارەکەی بۆ ڕوونبکەیتەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە جارێکی تریش ئەنجامی دەداتەوە، بەڵام ئەمجارە لە بێ ئاگایی تۆدا ئەنجامی دەدات، لەترسی کاردانەوە بەهێزەکەت و سزادانەکەت .

⦾ دووەم: لێدان کاریگەری خراپ دەخاتە سەر توانای منداڵ لە چارەسەرکردنی گرفتەکاندا


توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە، کە لێدان لە منداڵ کاریگەری خراپ دەخاتە سەر تواناکانی لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا. لەو دەمەی منداڵەکەت پەی بەوە دەبات که تۆ بەدوای هیچ ئامرازێکی باش و گونجاودا ناگەڕێیت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەی، ئەوا ئەو باوەڕەی بۆ دروست دەبێت کە ئازاردانی جەستەیی و هزری خێراترین چارەسەرە بۆ هەر گرفتێك کە دێتە ڕێی .

⦾ سێیەم: لێدان میهرەبانی و بەسۆزی لە دەروونی منداڵدا ناهێڵێت .

دەبێت منداڵ گەورە ببێت و کەسێکی کۆمەڵایەتی لێ دەربچێت و بە میهرەبانی و سۆزەوە لە نێو ئەوانی تردا ژیان بکات، بەڵام لێدانی بەردەوام ئەو هەستەی لەناو دەبات و هانی دەدات کورتترین ڕێگا هەڵبژێرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی، کە زۆربەی جار ئەو ڕێگایە توندوتیژیی و بەکارهێنانی هێزە .

⦾ چوارەم: لێدان دەبێتە هۆی لاوازکردنی پەیوەندییە خێزانییەکان .

ئەگەرێکی زۆر هەیە کە لێدان لە منداڵەکەت، کاریگەری خراپ بخاتە سەر پەیوەندی نێوانتان، کە هەرگیز لەسەر ئەو ئازاردانە جەستەییە لێت خۆشنەبێت، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیشدا ئەو گوێگرە نەبیت کە گوزارشتت بۆ بکات لە هەموو ئەو ناڕەحەتی و گرفتانەی کە دێتە ڕێی .

⦾ پێنجەم: لێدان وا دەکات منداڵ هانا بۆ درۆکردن ببات .

لەوەیە لەو دەمەی لە منداڵەکەت دەدەیت، جەستەی بریندار بکەیت، بەڵام ئەمجۆرە برینە زوو ساڕێژ دەبێت، ئەو برینەی قۆڵە و دەمێنێتەوە، برینی هزرە و لە هزریدا دەمێنێتەوە، کە وای لێدەکات لە ئامادەنەبوونی تۆدا هەمان هەڵە ئەنجام بداتەوە، باشترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە ئەوەیە، هانی منداڵەکەت بدەیت و فێری بکەیت خۆی جیاوازی بکات لەنێوان چاکە و خراپەدا .باشترین ڕێگا بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکەت، بەبێ ئەوەی پەنا بۆ لێدان ببەیت

نوسینی: کاسیا سەلامە

وەرگێڕان: ئەیاد فەهمی


   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.