• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
خێزانی جێگرەوە
خێزانی‌ جێگره‌وه‌ یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌و ڕێكخراوی‌ یونسێف‌و ڕێكخراوی‌ (ستێپ)ه‌، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌زموون ده‌كرێت‌و پاشان له‌ ته‌واوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ سه‌په‌رشتی‌ ده‌كرێت.


پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ چییه‌؟
پڕۆژه‌یه‌كه‌ كارده‌كات بۆ گه‌ڕان‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ خێزانی‌ شایسته‌و ئاماده‌یان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببنه‌ لانه‌یه‌كی‌ ئارام‌و خێزانێك پڕ له‌ باوه‌شی‌ گه‌رم بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ به‌ هه‌ر هۆكارێك باوه‌شی‌ خێزانه‌كانیان له‌ ده‌ستداوه‌و ڕوو له‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان ده‌كه‌ن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.

مێژووی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌:
پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ ساڵی‌ 2016 ه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی‌ كرداری‌ كاری‌ تێدا ده‌كرێت، سه‌ره‌تا به‌ قۆناغی‌ ڕاهێنانی‌ ستافه‌كان ده‌ستی‌ پێكردووه‌ پاشان كردنه‌وه‌ی‌ هۆبه‌كه‌ له‌ مه‌راسیمێكی‌ شایسته‌دا له‌ ڕۆژی‌ 31ی‌ 8ی‌ 2017 به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان‌و پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و نوێنه‌ری‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هۆبه‌كه‌ به‌ فه‌رمی‌ كرایه‌وه‌ بۆ كاركردن، دواتر له‌ ساڵی‌ 2017 به‌ شێوه‌ی‌ كرداری‌ زیاتر له‌ 10 خێزان په‌سه‌ندكران وه‌ك خێزانی‌ جێگره‌وه‌و ئاماده‌ بۆ وه‌گرتنی‌ منداڵ‌و 5 منداڵیش گواسترانه‌وه‌ بۆ ناو خێزانه‌ جێگره‌وه‌كان‌و له‌ ئێسته‌دا له‌ ژیانێكی‌ شایسته‌و ئاسایی‌ خۆیاندا ده‌ژین‌و پڕۆژه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كانی‌.
 
ئامانجی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ چییه‌؟
ئامانجی‌ چاودێری‌ جێگره‌وه‌ بریتییه‌ له‌ دابینكردن‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌موو جۆره‌كانی‌ چاودێری‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ چاودێریی‌ خێزانی‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌كردنیان به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ ڕاست‌و دروست‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سۆزو خۆشه‌ویستییه‌ی‌ له‌ ده‌ستیانداوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ بۆیان.

خێزانی‌ جێگره‌وه‌ چییه‌‌و به‌ كێ‌ ده‌وترێت؟
خێزانی‌ جێگره‌وه‌ بریتییه‌ له‌‌و خێزانه‌ی‌ كه‌ منداڵ له‌ ڕووی‌ بایۆلۆجییه‌وه‌ سه‌ر به‌وان نییه‌، به‌ڵام پێی‌ سپێردراوه‌ تا له‌ ئامێزیدا چاودێریی‌ بكرێت‌و بپارێزرێت‌و په‌روه‌رده‌بكرێت‌و ئه‌وه‌ی‌ به‌هه‌ر هۆیه‌ك له‌ ده‌ستی‌ داوه‌ له‌ سۆزو خۆشه‌ویستی‌ بۆی‌ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراو. (پێكدێت له‌ ژن‌و مێر، یان ژن یان ئافره‌ت به‌ ته‌نها خۆی‌ چ جیابوه‌وه‌ بێت یان بێوه‌ژن یان  هه‌ركه‌سێك هه‌مان حوكمی‌ هه‌بێت).

مه‌رجه‌كانی‌ ئه‌و خێزانه‌ی‌ ده‌توانێت ببێته‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ چین؟
یه‌كه‌م/ ئه‌و مه‌رجانه‌ی‌ پێویسته‌ له‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌دا هه‌بن:
أ ـ عێراقی‌ بێت‌و دانیشتوی‌ هه‌رێم بێت.
ب ـ شایسته‌یی‌ یاسایی‌ هه‌بێت.
ج ـ به‌ خوو ڕه‌وشتی‌ په‌سه‌ند‌و باش ناسراوبێت.
د ـ نه‌خۆشی‌ گوازراوه‌ی‌ نه‌بێت.
ه ـ توانای‌ له‌ خۆگرتن‌و به‌خێوكردنی‌ منداڵ‌و دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ چاودێری‌ جێگره‌وه‌ی‌ هه‌بێت‌و نیازپاك بێت.
و ـ پێویسته‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ژن‌و پیاو ته‌مه‌نیان له‌ 25 ساڵ زیاتر بێت.
دووه‌م/ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی‌ پێویسته‌ پێشكه‌شیان بكات:
أ ـ داواكارییه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو هاوسه‌ره‌وه‌ واژۆكرابێت ئه‌گه‌ر له‌ ژیاندا بوون، یان كه‌سێك كه‌ مافی‌ پێشكه‌شكردنی‌ داواكاری‌ هه‌یه‌.
ب ـ ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی‌‌و ناسنامه‌ی‌ باری‌ شارستانی‌‌و كارتی‌ زانیاریی‌.
ج ـ ڕاپۆرتێكی‌ پزیشكی‌ كه‌ له‌ لایه‌نێكی‌ پزیشكی‌ تایبه‌تمه‌ندو متمانه‌پێكراوه‌وه‌ ده‌رچووبێت.
د ـ نووسراوی‌ پشتگیریی‌ ئاسایش.
ه ـ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بیسه‌لمێنێت پێشینه‌ی‌ تاوانكاری‌ نییه‌.
سێیه‌م: پێویسته‌ پێشكه‌شكاری‌ داوا خولێكی‌ تایبه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵی‌ پێسپێردراوی‌ بینیبێت.

مه‌رجه‌كانی‌ ئه‌و منداڵه‌ی‌ پێویستی‌ به‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌یه‌ چین:
یه‌كه‌م: منداڵێك كه‌ به‌ده‌ست گرفته‌ خێزانییه‌كانه‌وه‌ گرفتاره‌ یان چاودێری‌ دایك‌و باوك یان یه‌كێكیانی‌ به‌هه‌ر هۆكارێك له‌ده‌ستداوه‌ یان ناشایسته‌یی‌ دایك یان باوك یان هه‌ردووكیان یان ( وصی‌)‌و (متولی‌)یه‌كه‌ی‌ یان به‌هه‌ر هۆكارێكی‌ تری‌ پێویست.

دووه‌م: پێویسته‌ ته‌مه‌نی‌ له‌ هه‌ژده‌ ساڵ كه‌متربێت.

سێیه‌م: پێویسته‌ له‌ یه‌كێك له‌ ماڵه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ چاودێری‌ نه‌وجه‌وانان بمێنێته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ دیاریده‌كات به‌ر له‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ خێزانه‌ جێگره‌كه‌وه‌ بكات.


ناونیشان‌و ژماره‌ ته‌له‌فونی‌ هۆبه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌:
سلێمانی‌، شه‌قامی‌س سه‌ره‌كی‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆ، بینای‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.
به‌رپرس: موحه‌ممه‌د عه‌لی‌/  توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.
ژماره‌ ته‌له‌فوون:  053,3160079، مۆبایل: (07721570117).



   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.