ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی بەساڵاچوانە...
چی دەربارەی ماڵی بەساڵاچوان دەزانیت؟
خوێنەر بن.
ماڵی بەساڵاچووان لەسلێمانی، لەساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە، و لەساڵی ٢٠٠٤ ەوە خراوەتە سەر وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، ئەمساڵ بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی لە شارەدێی سیتەک بینایەکی نوێی لەسەر ئەرکی بنەماڵەی خێرخواز کاک حەمە نیزام کردەوە ، لەئێستادا ماڵی بەساڵاچوان لە دوو بەشی گرنگ پێک دێت بەشێکیان بەساڵاچوانی ئاسایین بەشەکەی دیکە پەکەوتەن کە ڕۆژانە لەلایەن کارمەندانی دڵسۆزەوە خزمەت دەکرێن و بەجۆرێک پەکەوتەکان پاک دەکرێنەوە و هەندێکیان خۆیان ناتوانن نان بخۆن.
لەماڵی بەساڵاچوواندا باخچەیەکی تایبەت ھەیە، کە کۆمەڵێ باڵندەی جۆراوجۆری وەک قومری و کەڵەشێر و مریشک بولبول و چەند جۆرێکی دیکەی تێدایە، ئەوکەسانەی لەوێن خۆیان بەخێویان دەکەن خۆیانی پێوە خەریک دەکەن کە بەھۆیەوە بێتاقەتییەکانی ژیانی خۆیان دەڕەوێننەوە.سیستمی خۆراکی ماڵی بەساڵاچووان بە شێوەیەکی تەندروست داڕیژراوە، کە گونجاوە لەگەڵ تەمەنی بەساڵاچووان و رێژەی پێویستی خۆراک پێدان، لەوێ سێ ھۆڵی دانیشتن ھەیە کە لە ھەریەکەیان بەساڵاچوان دەتوانن پێکەوە دەمەتەقێ بکەن، سەیری تەلەفزیۆن بکەن و ئاگایان لە ھەواڵ و دونیای دەرەوە بێت، ژووری مانەوەی بەساڵاچوانیش جودایەو ژوور ھەیە یەک بەساڵاچوو یاخود دوو بەساڵاچووی تێیدا.
لەناو بەساڵاچوان ھۆبەیەکی تەندروستی تایبەت ھەیە، کە بەردەوام یاریدەدەری پزیشک چارەسەری نەخۆشیەکانییان دەکات، ئەگەر کەسێکیش لەوێ چارەسەر نەکرا ڕەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێت، لەئەگەری روودانی ھەر رووداوێکی گیان لەدەستدان، پۆلیسی و کەسوکاری ئاگاداردەکرێنەوە، ئەگەریش کەسوکاری نەبوو ئەوا دەبرێتە پزیشکی دادوەری سلێمانی". ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی لە ماڵەکەن، ئەگەر موچەی نەبێت ئەوا خەرجی گیرفانی ڕۆژانەی ھەیە، کە بڕی ٤٥ ھەزار دینارە بۆ ھەرمانگێک، ھەموو ژەمێکیش خواردنی پێویستیان پێدەدرێت.
ماڵی به‌ساڵاچووان بۆ كێیه؟
ئه‌م ماڵی به‌ساڵاچووانی سلێمانی ماڵێكه بۆ له‌خۆگرتنی ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی به یه‌كێك له‌م هۆكارانه پێویستیان به شێونێكه بۆ له‌خۆگرتن و حه‌وانه‌وه‌و مانه‌وه:
1ـ ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی هیچ كه‌سیان نییه له نزیكه‌وه خزمه‌تیان بكات و چاودێریان بكات.
2ـ ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی كه كه‌سه نزیكه‌كانیان له‌ده‌ستداوه به هه‌ر هۆكارێك.
3ـ ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه كه‌سه نزیكه‌كانیان ناتوانن خزمه‌تیان بكه‌ن.
4ـ ئه‌و به‌ساڵاچوانه‌ی به‌هۆی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه خێزانه‌كانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌و كه‌سێك نیه چاودێریان بكات.
له ماڵه‌كه‌دا هه‌ل‌و مه‌رجێكی له‌باری تێدا ڕه‌خساوه بۆ ژیانكردن‌و خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و ته‌ندروستی پێشكه‌ش به به‌ساڵاچووان ده‌كرێت، كه به‌پێی یاسا خانمانی سه‌روو (55) ساڵ‌و پیاوانی سه‌روو (60) ساڵ ده‌چنه چوارچێوه‌ی ئه‌م ماڵه‌وه.
ئه‌م ماڵه دوو جۆر به‌ساڵاچوو له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وانیش به‌ساڵاچوانی ئاسایی‌و به‌ساڵاچووانی په‌ككه‌وته، به‌ساڵاچووانی ئاسایی ئه‌وانه‌ن كه توانای بیر‌و هزرو جه‌سته‌ییان باشه‌و ده‌توانن خۆیان خزمه‌تی خۆیان بكه‌ن، به‌ساڵاچووانی په‌ككه‌وته به‌پێچه‌وانه‌وه توانای خۆخزمه‌تكردنیان نییه یان كه‌مه‌و پێویستیان به‌خزمه‌ت‌و چاودێری وورد هه‌یه له ماڵه‌كه‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش ستافێكی ڕاهێنراو‌و شاره‌زا ڕۆژانه به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو كارده‌كه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری له‌سه‌رجه‌م ڕووه‌كانه‌وه تا بتوانرێت به‌ساڵاچووه‌كه ماڵی به‌سالاچووان به‌ماڵێكی ئاسایی ته‌ماشا بكات.
خزمه‌تگوزارییه‌كانی ماڵی به‌ساڵاچووان و ئەرکى ستافەکان:
1ـ له خۆگرتن و چاودێری.
2ـ پاك‌و خاوێنی‌و شوێنی تایبه‌تی حه‌وانه‌وه بۆ هه‌ر به‌ساڵاچوویه‌ك.
3ـ خواردنی پێویستی ته‌ندروست به پێی خشته‌یه‌ك بۆ هه‌موو ژه‌مه خواردنه‌كان به پێی پێویستی خواستی به‌ساڵاچوان و ئامۆژگارییه پزیشكییه‌كان.
4ـ ده‌سته‌به‌ركردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خزمان.
5ـ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ردان و چوونه‌ته ده‌ره‌وه له ماڵ به پێی پێویستی به‌ساڵاچووان.
6ـ گه‌شت‌و سه‌یران‌و به‌سه‌ربردنی كات.
7ـ چاودێری ته‌ندروستی‌و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به هاوكاری نه‌خۆشخانه‌كان.
8ـ دابینكردنی جل‌و به‌رگ‌و پێویستیه ڕۆژانه‌ییه‌كانی تری به‌ساڵاچووان.
9ـ دابینكردنی خه‌رجی گیرفانی ڕۆژانه.
10ـ شۆردن‌و خزمه‌تكردنی جۆراوجۆر بۆ ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی توانای خۆ خزمه‌تكردنیان نییه‌و له به‌شی په‌ككه‌وته‌ی ماڵه‌كه نیشته‌جێن.
11ـ وه‌رزش‌و ڕێنمایی ته‌ندروستی.
12ـ پێشكه‌شكردنی ڕێنمایی‌و ڕاوێژی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی بۆ ژیانی ڕۆژانه‌و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ خزمان.
13ـ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان به‌سالاچووان‌و خانه‌واده‌و خزمه‌كانیان، به جۆرێك به‌ساڵاچوو به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی‌و گه‌رم‌و گوڕ‌و دۆستانه‌بێت له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌و خزمانی.
زانیاریی پێویست:
به‌ڕێوه‌به‌ر: به‌ناز كه‌ریم قادر- دیپلۆم له په‌یمانگای ته‌كنیكی.
ناونیشان: سلێمانی - ڕێگای سه‌ره‌كی به‌كره‌جۆ - بینای كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی .
ژماره ته‌له‌فون: 0533160442
پێكهاته‌ی به‌شه‌كانی مالَى به‌ساڵاچووان:
(ئیداره ـ خۆیه‌تی ـ توێژه‌ر ـ ژووری گه‌نجینه ـ هۆبه‌ی ته‌ندروستی... هتد) چه‌ندین ژووری تر كه له‌ناویاندا بوونی كتێبخانه‌یه‌كی بچوك كه سوودمه‌ندان‌و كارمه‌ندان ڕۆژانه ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن.
مه‌رجی وه‌رگرتن له مالَى به‌ساڵاچوون:
1- به‌ساڵاچووی ژن ده‌بێت (55) ساڵ به‌ره‌وژووربێت‌و پیاو (60) ساڵ به‌ره‌و ژوور بێت.
2- به‌ساڵاچوو ده‌بێت توانای خزمه‌تی خۆی هه‌بێت، واته په‌ككه‌وته‌ی سه‌رجێگا نه‌بێت.
3- نابێت هیچ نه‌خۆشییه‌كی (ساری) یاخود (ئینتقالی) هه‌بێت، وه‌ك (سیل ـ نه‌خۆشی پێست ـ ... هتد) هه‌روه‌ها نه‌خۆشی (عه‌قڵی) نه‌بێت.
مه‌رجه‌كانی دابڕان:
1- له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌ساڵاچووه‌كه كۆچی دوای بكات.
2- ئه‌گه‌ر به‌ساڵاچووه‌كه له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی خانه‌دا نه‌گونجێت‌و توێژه‌ر به‌پێی ڕاپۆرتی تایبه‌تی خۆی داوای ئه‌وه بكات له‌خانه‌دا داببڕێت.
3- ئه‌گه‌ر به‌ساڵاچووه‌كه له‌سه‌ر خواستی خۆی‌و كه‌سوكاری بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه ناو خێزان؟
ئامار‌و داتاى ماڵى بەساڵاچووانى سلێمانى:
کلیکى ئەم لینکە بکە بۆ خوێندنەوەى ئامار‌و داتاى سودمەندانى ماڵ.
https://socialsuli.com/Thread.aspx?MapID=69