بەرێوەبەرایەتی گشتی داتا و ئاماری دایەنگەکانی کرد بە سیستەمی ئەلیکترۆنی ئۆنلاین .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەسەر پەرشتی بەشی دایەنگەکان ، ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی تەمووزی 2024، سیستەمی ئەلیکترۆنی دایەنگەکانی خستە کار.
خزمەت گوزاریەکە هەموو دایەنگە حکومی و ناحکومی و نیمچە حکومیەکان دەگرێتەوە و لە سێ قۆناغ پێکدێت ئەوانیش ( داتاو ئامار ، چالاکیە پەروەردەوکۆمەلایەتیەکان، نوسراو و کارە کاگێریەکان).
ئامانج لە سیستمەکە بەستنەوەی کاری هەموو دایەنگەکان بە شێوەی ئۆنلاین کە دەبێتە هۆی کەمکردمەوەی رۆتینی کارگێری دایەنگەکان و بەوجۆرە هەموو دایەنگەیەک لە شوێنی کارەکەی داتاو ئاماری خۆی ئاراستەی بەشی دایەنگەکان دەکات وە پاراستنی داتاکان لە وون بوون و بەهێز کردنی هەماهەنگی و چۆنێتی بەڕێوەچوونی کارو چالاکی دایەنگەکان.
ئەوەی جێگەی باسە ئەم سیستمە بە میکانیزمی خولی تایبەت بە کارمەندانی دایەنگەکان لەسەر چۆنێتی بەکارهێنان دەستی پێکرد ئەمرۆ یەکەم خول وترایەوە بۆ کارمەندانی دایەنگە ناحکومیەکان لە ئایندەیەکی نزیک خول بۆ دایەنگە حکومی و دایەنگەی ناو فەرمانگەکان دەکرێتەوە لەسەر چۆنێتی بەکار هێنانی سیستمەکە.
خولەکە بە سەر پەرشتی بەشی دایەنگەکان ساز کرا و لە لایەن بەرپرسی هۆبەی ئامار و ئایتی وترایەوە.
|