بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ ئامادەکردنی خواردنێکی تەندروست و شیاو بۆ سودمەندانی ماڵەکان و دایەنگە حکومیەکانی سەر بە چاودێری کۆمەڵایەتی کۆدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە بایەخەوە لە سیستمی خواردنی سودمەندان و منداڵانی دایەنگەگان دەڕوانێت"
لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، ڕۆژی دووشەممە ، 15ـی تەمموزی 2024 ، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری سەرجەم دایەنگە حکومیەکان و نوێنەری ماڵەکانی منداڵان و کوڕان و کچان و داڵدەدانی ژنانی کۆبونەوەیەکی بۆ ئامادەکردنی خشتەیەکی خواردنی تەندروست بۆ منداڵانی دایه‌نگه و سودمەندانی ماڵەکان بەڕێوەبرد.
لیژنەکە به پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و به هاوكاری كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له بواری سیستمی خواردن، هه‌روها وه‌رگرتنی بۆچوونی شاره‌زایانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییه‌كان، خشته‌یه‌كی خواردن گەڵاڵە ده‌كات کۆمپانیای دروست کردنی خۆراک پابه‌ند بەوخشتەیە دەکات بۆ پێشكه‌شكردنی خواردن به منداڵان و سودمەندان.
کۆبونەوەکە درێژەی دوو کۆبوونەوەی پێشترە تابتوانرێت له خشته‌كه‌دا سه‌رجه‌م به‌ها خۆراكییه پێویسته‌كان بۆ گه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروست‌و سروشتی منداڵ ڕه‌چاو بکرێت و لەگەڵ تەندروستی بەساڵاچوان بگونجێت و پێشكه‌شكردنی بڕو جۆری خواردن بۆ ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان‌و نێوانه ژه‌مەکان.
بۆ دڵنیابوونەوە لە باش جێ بەجێکردنی خشتەی خواردن، بەشی دایەنگەکان لە رێگەی لیژنەی سەرپەرشتی و بەدواداچوونەوە و لیژنەیەکلە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بە بەردەوامی چاودێری جێ بەجێکردنی خواردنی دایەنگەکان و ماڵەکان دەکات لە هەموو ڕووەکانی جۆر‌و چۆنیەتی بڕو تەندروستبوون و شوێنی هەڵگرتن و چۆنیەتی ئامادەکردن و پێشکەشکردنەوە.