ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ١٩ی ١ی ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی بەڕێزان م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسان،و به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک لە شاری سلێمانی، به‌شی دایه‌نگه‌كان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییه‌كانی بۆ ساڵی (٢٠١٩) ڕاگه‌یاند كه بۆ ساڵی سێیه‌مه ته‌نها له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی وته‌یان پێشكهشكردو پاشان بڕوانامه‌ی ئاسته‌كان به‌سه‌ر دایه‌نگه حكومی‌و ناحكومییهكاندا دابه‌شكرا.
له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز م.كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وێڕای ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و سه‌رجه‌م بهرپرسو ستافهكانی بۆ ئەو کارە گرنگ و داهێنانکارانەیە، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م دایه‌نگه‌كان كرد بۆ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه، به‌تایبه‌ت پیرۆزبایی له‌و دایهنگایانه كرد كه ئاستێكی باشیان تۆماركردووه، هه‌روه‌ها هیوای خواست ئه‌و دایهنگایانهشی نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ئاستێكی به‌رز هه‌ڵوێسته بكهنو هه‌وڵبده‌ن كاری باشتر بكه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی دایهنگهكانیان، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ستراتیج‌و سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی كار له گرنگیپێدان به منداڵ‌و پێداویستییه‌كانی له‌و ته‌مه‌نه ههستیارهداو چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی بۆ قۆناغی داهاتووی ژیانی كه قۆناغی باخچه‌ی ساوایان‌و قۆناغی بنه‌ڕه‌تیه، هه‌روه‌ها بایه‌خی دایه‌نگه‌ی به‌وه لێكدایه‌وه كه ماڵی دووه‌می منداڵه پاش ئامێزی خانه‌واده‌كه‌ی، بۆیه پێویسته دایهنگهكانو ستافه‌كانیان به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه بكهنو به‌بایه‌خه‌وه له مافه‌كانی منداڵ بڕوانن له‌و ته‌مه‌نه‌دا گرنگه‌دا.
هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاش خستنه‌ڕووی ئه‌و پلان‌و ستراتیجه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ماوه‌ی چوارساڵی ڕابردوو له بواری سهرپهرشتیو به‌دواداچوونی دایه‌نگه‌كان جێ به‌جێیان كردووه، باسی له ئامانجه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن كرد وه‌ك یه‌كێك له‌و به‌رنامانه‌ی كه‌له ستراتیجی كاركردنی دایه‌نگه‌كاندا هه‌یه‌و هه‌موو ساڵێك له سێ مانگی كۆتایی ساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌باره‌ی ئامانجه‌كانی پرۆسه‌كه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وتی:" هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی ده‌یانگرینه‌به‌ر له جێ به‌جێكردنی سیستم‌و ڕێنمایی دایهنگهكانو بهدواداچوونو بڕیاری زانستی په‌روه‌رده‌یی، ئامانجمان ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاوه بۆ گه‌شه‌ی منداڵ، كه سوپاس بۆ خوا ئێمه له سلێمانی تیایدا پێشه‌نگین ئه‌وه‌ش به ههوڵو ماندوونێكی زۆر".
له‌باره‌ی پرۆسهكهشهوه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاش ڕوونكردنه‌وه‌ی میكانیزم‌و شێوازه‌كه‌ی، جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پاراستنی هه‌رسێ بنه‌مای زانستیبوون‌و پیشهییبوونو بێلایه‌نی، كه ده‌سته‌به‌ری راسته‌قینه‌ی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی دروستی كارگێڕین، به‌تایبه‌ت له پرۆسه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندندا.
هه‌ر له‌باره‌ی ههڵسهنگاندنهكهوه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕایگه‌یاند:" به پێی بنه‌ما زانستیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن هه‌موو میكانزیمو شێوازه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاند ڕێژه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌یان تێدایه، هه‌ربۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌رگای وه‌رگرتنی تانه له‌و دایهنگایانه ده‌كاته‌وه كه تانه‌یان هه‌یه له ئه‌نجامه‌كه‌ی خۆیان و به‌دڵنیاییه‌وه تانه‌كانیان به بایه‌خه‌وه لێ وهردهگیرێتو به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كرێت به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی له به‌شی دایه‌نگه‌كان كاری پێده‌كرێت".
هه‌ڵسه‌نگاندنی دایه‌نگه‌كان له ڕێگه‌ی فۆرمێكهوهیه كه (63) بڕگه‌ی له خۆگرتووه‌و تیایدا هه‌موو بواره‌كانی دایه‌نگه له ڕێگه‌ی سێ توێژه‌ره‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دهكرێتو سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانیش به‌سه‌ر پێنج پۆلێنی (A) تا (E) دابه‌شكراون، كه بریتین له (A به‌رزترین ئاست) بۆ (E لاوازترین ئاست).
پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له بۆنهكهداو دابه‌شكردنی بڕوانامه، ده‌ركه‌وت ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دایه‌نگه ناحكومییه‌كان له ساڵی (2019)دا به‌مجۆره بووه:
١ـ گروپی(A) كه پێكهاتووه له دایه‌نگه‌كانی: (گەشە، شاری نەورۆز، خەونی مناڵان، جاف تاوەر، مۆنتی سۆری سلێمانی، بەرزاییەكانی سلێمانی، ڕۆژ، قەیوان ستی، گەشاوە).
٢ـ گروپی (B) كه پێكهاتووه له دایه‌نگه‌كانی: (شنیاری نوێ، تەوار، سان، ئانی، ڤاری، گۆیژە، ناز، ئەستێرەكان، هەرەوەزی).
٣ـ گروپی (C) كه پێكهاتووه له دایه‌نگه‌كانی: ( شار، چوارچرا، پاساری، مریەم، سەندرێلا، بەرزاییەكانی قەیوان، گەڵا، ئەژین، تەرزە، مەلیك، هەنارە گوڵ، ڕەنگاڵە، سۆز، شەنگین، گوندی ئەڵمانی، ئەلەند، لالە).
٤ـ گروپی (D) كه پێكهاتووه له دایه‌نگه‌كانی: (فردەوس، مارگرێت، میر، شاری پزیشكانی 2، سۆزی باوك، كۆشكی مناڵ، كانی گوڵ، هیرۆنی نوێ، ساندیبێل، میوە، گوڵەمێخەك، هەنگاوی بچوك، لانیا، ڕێبەری دوو، باران، گوڵاڵە سوورە، هێلانەی مناڵان).
٥ـ گروپی (E) كه پێكهاتووه له دایه‌نگه‌كانی: (پیرەمەگرون، ژیكەڵە، سۆزی دایك).
ئه‌نجامه‌كانی دایه‌نگه حكومییهكانیش به‌مجۆره بوو:
١ـ گروپی (B) پێكهاتبوو له‌م دایهنگایانه:(بەختیاری، بازیان).
٢ـ گروپی (C) پێكهاتووه له‌م دایهنگایانه:( چوارباخ، خنجیل، دایك).
٣ـ گروپی (D) پێكهاتبوو له‌م دایهنگایانه: (دوكان، چوارتا، دەربەندیخان).
٤ـ گروپی (E) پێكهاتبوو له‌م دایهنگایانه: (قەڵادزێ، ڕانیە).
جێی ئاماژه‌یه له سنوری پارێزگای سلێمانی (84) دایه‌نگه‌ی حكومی و ناحكومیو نیمچه حكومی به ڕووی منداڵاندا كراوه‌ن‌و توانیویانه (3,753) منداڵ له خۆبگرن، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون: ژماره‌ی دایه‌نگه حكومییه‌كان بریتییه له (١١) دایه‌نگه‌و (٥٣٤) منداڵیان له خۆگرتووه، دایه‌نگه ناحكومییه‌كان ژماره‌یان (٥٧) دایه‌نگه‌یه كه (3,021) منداڵیان له خۆگرتووه‌و ژماره‌ی ستافهكانیشان بریتیه له (٧٢٩) كه‌س له ره‌گه‌زی مێ، ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی فه‌رمانگه‌كانیش بریتییه له (١٦) دایه‌نگه كه (١٩٨) منداڵیان له خۆگرتووه.
له ساڵی (2019)دا، له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی سهرپهرشتیو به‌دواداچوونی به‌شی دایه‌نگه‌كانه‌وه، (455)سه‌ردانی دایه‌نگه كراوه به‌مه‌ستی سهرپهرشتیو به‌دواداچوونی دایهنگهكانو ڕێنماییكردنیان، له لیژنه‌ی هاوبه‌شی قائمقامیهتیش كه نوێنه‌ری به‌شی دایه‌نگه‌كانی تێدایه (325) سه‌ردانی دایه‌نگه‌یان كراوه بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی دایه‌نگه‌كان پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و ژینگه‌یه‌كی گونجاون بۆ گه‌شه‌ی منداڵ، وە (٦٦) سه‌ردانی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی دایه‌نگه‌كان ئه‌نجام دراوه.
http://socialsuli.com/News.aspx?id=1208&MapID=1