+وێنە : شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمارەیەک دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە قەزای دەربەندیخان بەسەردەکەنەوە.
بۆ بەدواداچونی کارەکانیان و لەنزیکەوە ئاگاداربونی فەرمانگەکان و منداڵانی دایەنگاکان ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی ئـایـاری 2023، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەسەرۆکایەتی بەڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید بهڕێوهبهری گشتی چاودێرییو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی، هاوڕێیهتی ههریهكه له بهڕێزان ، سۆران سەعید ، بهرپرسی پارێزگاری خێزان ، خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی دایەنگاکان ، ژمارەیەک دامەزراوەی کۆمەڵایەتیان لەشاری دەربەندیخان بەسەر کردەوە.
سەرەتا شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخانیان کرد و لەلایەن بەڕێز م.عەبدولواحید ئەحمد ، بهڕێوهبهری چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخان ، پێشوازیان لێکراو پاش بەسەر کردنەوەی کارمەندان لە هۆبەو یەکە جیاوازەکان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە کارەکانیان کردو هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
دواتر شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، سهردانی سەنتەری پاراستنی منداڵانی دەربەندیخانیان کردو لەلایەن بەڕێز سامان محەمەد ، لێپرسراوی سەنتەر پێشوازی کران و لە نزیکەوە کاروچالاکیەکانی سەنتەرەکەیان بینی و پاش دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و کارمەندان هۆڵ و شوێنی چالاکیەکانی بەسەرکردەوە.
دواتر بەڕێزیان سەردانی دایەنگەکانی ( منداڵانی دەربەندیخانی حکومی ، ڕەنگاڵە و ڕێبەری ناحکومی )یان کرد و بەش و هۆبە جیاجیاکانیان بەسەر کردەوە و لە ڕەوش و باردۆخی منداڵانی پرسیەوەو ژمارەیەک ڕێنمایی و تێبینی پێدان و هەروەک دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و کارمەندان کرد.
|