ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ ،بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکانی سێیەم کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و ژمارەیەک تەوەری گرنگ گفتوگۆ کران.
ڕۆژی چوارشەممە، 11ـی ئـایـاری2023، ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ بەسەرپەرشتی بەڕێز فەرەیدون عەزیز، لێپرسراوی یەکەی پاراستنی منداڵ و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ ، سێیەم کۆبونەوەی خۆی بەڕێوەبرد .
پاش پێداچونەوە بە کۆنوسی کۆبونەوەی پێشتر چەند تەوەرێکی گرنگ گفتوگۆی لەبارەوەکرا کە سەرەکیترینیان بڵاوبونەوەی نەخۆشی( هەوکردنی پەردەی مێشک) لە پارێزگای سلێمانی و چەند بڕیارێکی گرنگ بۆ خۆپارێزی لە پەتاکە دراو بە زووی ڕێوشوێنێ گرنگ دەگیرێتەبەر ، وە لە ڕێگەی ئەنجومەنی وتاربێژان و میمبەرەکان ڕێنمایی پێویست بڵاو بکرێتەوە بۆ ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی پەتاکە.
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە ، بەدواداچون بۆ گرفتی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و دانانی میکانزمێکی نوێ بۆ ساڵی خوێندنی ئایندە و چارەسەر کردنی سەرجەم گرفتەکان گفتوگۆی لەبارەوەکران.
ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ ، لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ئەندامێتی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی کە پێک دێت لە لە نوێنەرانی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی (پۆلیسی نەوجەوانان ، ڕۆشنبیری ، تەندروستی ، مافی مرۆڤ،ئەوقاف و کاروباری ئاینی، چاودێری کەمئەندامان، چاودێری کۆمەڵایەتی، بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان، یەکەی پاراستنی منداڵان، دادگای نەوجەوانان) ، کاری سەرەکی ئەنجومەنەکە بەدواداچونی کێشەو گرفتەکانی منداڵان و پاراستنی مافەکانیان و گرنگی دان و بەرەوپێش چونی تواناکانیانە لە پارێزگای سلێمانی.
|