• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بۆ پاراستنیانی منداڵانی دایەنگاکان لە پەتای (هەوکردنی پەردەی مێشک ) سیمینارێک پێشکەش کرا.

بەمەبەستی پاراستنی منداڵان و کارمەندانی دایەنگا حکومی و ناحکومیەکان ،بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و دایەنگەی جاف تاوەرس و شاری نەورۆزی ناحکومی، ڕۆژی سێشەممە، 16ـی ئـایـار/2023، سیمینارێک لەژێر ناوی ( ڤایرۆسی پەردەی مێشک وهەنگاوەکانی خۆپارێزی و نیشانەکانی) بۆ بەڕێوەبەر و پەرستارەکانی دایەنگا حکومی و ناحکومیەکان پێشكەش کرا.

سیمینارەکە لەنەخۆشخانەی منداڵان لەلایەن بەڕێزان (دکتۆرپشدەر محمود، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی) و هەروەها بەڕێز (د. سایە، لێپرسراوی نەخۆشیە گواستراوەکان لە تەندروستی سلێمانی) پێشکەش کران و لەماوەی دوو کاتژمێردا ڕێنمایی و زانیاری پێویست درانە بەڕێوەبەر و پەرستاری سەرجەم دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ساڵانە لەڕێگەی سیمینار و ۆرك شۆپ هەوڵی باشتر كردنی سستمی پەروەردەو تەندروستی منداڵانی دایەنگە حکومی و ناحکومیەکان دەدات و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام هاوکار و پشتیوانە.


17/05/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.