چاوپێكه‌وتن بۆ پاڵێوراوانی 30 كارمه‌ندی پەیمانگاکان و سەنتەرەکانی (ئۆتیزمی حکومی سلێمانی و ئۆتیزمی بازیان) به‌ڕێوه‌چوو.
پاش ڕاگه‌یاندن‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم، چاوپێكه‌وتن بۆ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌نجامدرا كه داوایان پێشكه‌ش كردبوو بۆ وه‌رگرتنیان وه‌ك كارمه‌ند له پەیمانگاکان و سەنتەرەکانی ( ئۆتیزمی حکومی لە سلێمانی ، ئۆتیزم لە بازیان).
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی ئایاری 2023، به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌ك كه پێكهاتبوون له بەڕێزان م. ئیسماعیل ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له بەڕێزان بێستون جەبار ، بەرپرسی نوسینگەی وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ، ئارام عومەر، بەرپرسی پڕۆژەی قەرزی بچوک ، پرۆسه‌ی چاوپێكه‌وتن بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه ئه‌نجدامدرا كه داواكارییان پێشه‌ش كردبوو،
بڕیارە ئەنجامەکان لە داهاتویەکی نزیکدا ڕابگەیەندرێت.
شێوازی جیاكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و هاوڵاتیانەش بۆ چاوپێكه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای كۆكردنه‌وه‌ی خاڵ بوو به‌پێی ئه‌و زانیاریی‌و تواناییانه‌ی پێشكه‌شكاران هه‌یان بوو، هه‌روه‌ها به‌شێكی نمره‌ش له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه ده‌بێت‌و به‌شه‌كه‌ی تریش بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی لیژنه‌كه‌یه .
شایانی باسه، بۆ هه‌ڵبژاردنی 30 کارمەند وەک مامۆستا‌و ڕاهێنەر وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاشكرا‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی وه‌ك یه‌كی گرته‌به‌ر تا هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی مه‌رجه‌كانیان تێدایه‌و ئاره‌زوو مه‌ندن له‌و بواره‌دا كاربكه‌ن بتوانن كێبركێ بكه‌ن بۆ سودمه‌ندبوون له‌و هه‌لی كاره.
|