بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پێشوازی لەبەرپرس و تیمی پڕۆژەی پاراستنی منداڵ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ـی ئایاری 2023 ، بەڕێز بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، پێشوازی کرد لە بەرپرس و تیمی پڕۆژەی پاراستنی منداڵ .
مەبەستی سەردانەکەیان پیرۆزبایی بوو لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بە هۆی وەرگرتنی پۆستی نوێ و ، چەن پێشنیار و ڕاو بۆچونێک ئاڵوگۆڕ کران و پاشان بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت سوپاسی کردن و دڵنیای کردنەوە بەهاوکاری هەمولایەک لە خزمەت کردن بە منداڵانی پارێزگای سلێمانی بەردەوام دەبن.
لە کۆتایدا بەرپرس و ئەندامانی پڕۆژەکە چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کردو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
پڕۆژەی پاراستنی منداڵ پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕێکخراوی (UNICEF) و کە لەڕێگەی پڕۆژەکەوە خزمەت بە منداڵانی ئاوارەو خانەخوێی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەن.