ماڵی مناڵانی کوڕان، بۆ ڕۆژی جیهانی مناڵان بۆنەو ئاهەنگێکی بۆ سودمەندانی ڕێکخست.
ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی ئایاری 2023 ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان م. ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ، خاتوو ژیار جەلال ، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، خاتوو ڕازاوە میرزا، جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، سۆران سەعید ،بەرپرسی پارێزگاری خێزان ، خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی دایەنگاکان ، ژمارەیەک لە بەرپرسی ڕێکخراوە خێرخوازی و مرۆیەکان، بۆنەو ئاهەنگێکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی منداڵانیان بەڕێوەبرد.
لهو بۆنهیهدا ژمارهیهك چالاكی هونهریو سرودو گۆڕانی تایبهت به یادهكه لهلایهن منداڵانی سودمەندەوە نمایشکرا ، هەر لەو بۆنەیەدا ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک لە ڕێکخراوە خێرخوازیەکان کە بە هاوکاریەکانیان کەموکوڕی ماڵەکانیان چارەسەرکردوە .
له كۆتای دا دیاری و مەدالیای ئازایەتی بهسهر منداڵانی ئامادهبوودا دابهشكرا .
|