داهاتی مانگی 4ی ساڵی 2017ی صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه پێشكه‌شكراوه
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و سوپاسی زۆر‌و تایبه‌تمان بۆ هه‌موو ئه‌و خێرخواز‌و چاكه‌كارانه‌ی كه به پاره‌و خێر‌و چاكه‌كانیان پشتگیریی‌و پشتیوانی صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن كه له خزمه‌ت خانه‌كانی منداڵان‌و بهساڵاچووانو پهككهوتهكانو ئافره‌تاندایه، هاوكارییه‌كان به دینار‌و شت‌و مه‌ك بۆ مانگی 4ی 2017 به‌مجۆره‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
بڕی ئه‌و پارانه‌ی به دیناری عێراقی له ماوه‌ی مانگی 4ی ساڵی 2017دا پێشكه‌ش به صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كراون بریتین (1,200,000 - یەک ملیۆن‌و دووسەد هه‌زار دینار ) دینار كه له‌لایه‌ن (3) هاووڵاتی چاكهخوازهوه پێشكه‌شكراوه.
له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ناوی خێرخوازان‌و چاكهكارانو بڕی هاوكارییه‌كانیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1ـ بڕی ئه‌و پارانه‌ی به دراوی دیناری عێراقی‌و به‌شێوه‌ی كاش گه‌یشتوون به لیژنه‌ی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كان بریتین له (1,200,000 - یەک ملیۆن‌و دووسەد هه‌زار دینار ) دینار كه له‌لایه‌ن (3) هاووڵاتی چاكهخوازهوه پێشكه‌شكراوه.
2ـ هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به دۆلار‌و دراوی بێگانه له مانگی 4 پێشكه‌ش نه‌كراوه.
3ـ ئه‌و شمهكو پێداویستیانه‌ش كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه پێشكه‌شكراون به‌پێی ئه‌م لیستانه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
صندوقهكه تایبه‌ته به خانه‌كانی (نه‌وجه‌وانان، ساوایان، بهساڵاچووانو په‌ككه‌وته‌كان، داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو) و سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانییه كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانیه‌و یه‌كێكه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.