مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ر چییه؟
مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ر، یان خۆته‌رخانكه‌ر بۆ به‌خێوكردنی خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تایبه‌ت (کەمئەندام)، یه‌كێك له ئاسانكاری‌و پشتیوانییه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، كه به‌هۆیه‌وه پشتیوانی ئه‌و خێزانانه ده‌كرێت كه ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یان پێویستی به‌هاوكارییه بۆ به‌ڕێكردنی ژیانی ڕۆژانه‌ی بەهۆی بەرزی ڕێژەی کەمئەندامی و پێویستی بە چاودێری بەردەوامەوە.
مۆڵه‌ته‌كه به‌پێی یاسای ژماره (22)ی ساڵی (2011)ی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌روه‌ها ڕێنمایی ژماره (2)ی ساڵی (2016)ی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌درێت به هه‌ركه‌سێك خۆی ته‌رخان بكات بۆ به‌خێوكردنی هاووڵاتیه‌ك كه پێویستی به به‌خێوكردن و چاودێریكردن هه‌بێت‌و ئه‌و پێویستییه‌ش به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی سه‌لمێنرابێت و لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەسەندی بکەن کە بە شێوەیەکی کرداری ئەو هاووڵاتیە خاوەن پێداویستی تایبەتە پێویستی بە چاودێری بەردەوام هەیە.
مه‌رجه‌كانی كه‌سی خۆته‌رخانكه‌ر چین؟
كه‌سی خۆته‌رخانكه‌ر بۆ به‌خێوكردن‌و چاودێریی خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تایبه‌ت پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدابێت:
1ـ پێویسته له ڕووی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونییه‌وه به توانا‌و گونجاوبێت بۆ چاودێریكردنی كه‌مئه‌ندام.
2ـ پله‌ی خزمایه‌تی زۆر نزیك بێت له خێزانه‌كه‌ی خۆی، هه‌تا بكرێـت پێویسته نزیكترین كه‌سی بێت وه‌ك دایك یان باوك، ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئه‌وه ده‌كرێت كه‌سه نزیكه‌كانی تری بێت، پاشان ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س نه‌بوو ئه‌وه ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی خۆی بێت، هه‌روه‌ها پێویسته شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆته‌رخانكه‌رو كه‌مئه‌ندام له‌یه‌ك شوێن بێت، بۆ منداڵ ئه‌گه‌ر دایكی هه‌بێت‌و بۆی بگونجێت پێویسته دایكی بێت به‌تایبه‌ت تا ته‌مه‌نی 12 ساڵی .
3ـ خۆته‌رخانكه‌ر پێویسته به‌ڵێننامه بدات كه هیچ كارێكی تر ناكات و خۆی بۆ کاری بەخێوکارییەکەی تەرخان دەکات، ئه‌گه‌ر دواتر ده‌ركه‌وت كه كارێكی تر ده‌كات‌و ئه‌ركه‌كه‌ی له چاودێریی كه‌مئه‌ندامه‌كه جێبه‌جێناكات، ئه‌وه:
ئه‌لف ـ مۆڵه‌تی خۆته‌رخانكردنه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
با‌و ـ به پێبژاردنێك سزا ده‌درێت كه بڕه‌كه‌ی له 500 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت‌و له 1 یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.
4ـ نابێت كه‌سێك له یه‌ك كاتدا خۆی بۆ زیاتر له دوو كه‌مئه‌ندام ته‌رخان بكات، وه‌ده‌بێت هه‌ردوو كه‌مئه‌ندامه‌كه له یه‌ك ماڵدا نیشته‌جێبن.
مۆڵه‌تی به‌خێوكار كێ ده‌گرێته‌وه؟
هه‌ركه‌سێك ده‌گرێته‌وه كه هاووڵاتی كوردستان بێت، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك ده‌گرێته‌وه كه كارمه‌ندبێت یان كارمه‌ندی حكومه‌ت نه‌بێت، بۆ كارمه‌ندی حكومه‌ت به مووچه‌ی خۆیه‌وه مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت (مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان)، بۆ كه‌سێكیش كه كارمه‌ندی حكومه‌ت نییه حكومه‌ت بڕه پاره‌یه‌كی بۆ ته‌رخان ده‌كات كه به‌رانبه‌ره به كه‌مترین مووچه‌ی كارمه‌ندی حكومه‌ت، (به‌ڵام ئه‌م بڕه پاره له ئێسته‌دا ته‌رخان ناكرێت به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه)، واته مۆڵه‌ت ته‌نها ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌گرێته‌وه كه كارمه‌ندی حكومه‌تن.
چۆن ده‌ست پێبكه‌م‌و چی بكه‌م بۆ سودوه‌رگرتن له مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ر؟
ئه‌و كه‌سه‌ی داوای مۆڵه‌تی به‌خێوكار ده‌كات پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه بنێت:
1ـ پێویسته سه‌ره‌تا نووسراوێكی پشتگیریی یان لارینه‌بوون له فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بهێنێت كه ئاراسته‌ی تۆڕە پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی کرابێت، بۆ قەزاکانیش ئاراستەی به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌یه‌تی ئەو قەزایە بکات کە هاووڵاتیەکە نیشتەجێیە تێیدا.
2ـ سه‌ردانی تۆڕە پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی یان به‌ڕێوبه‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی قەزاکان ده‌كات‌و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت، وه‌ك: ناسنامه+ فۆرمی خۆراك + كارتی زانیاری، وێنەی بەخێوکار + وێنەی کەمئەندام.
3ـ له تۆڕە پاراستنی کۆمەڵایەتی یان به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به نووسراوێك ده‌نێردرێت بۆ لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند.
4ـ پاشان به سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان‌و نووسراوێكه‌وه ده‌نێردرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه په‌سه‌ند بكرێت‌و پاشان داواكه‌ی بۆ به‌رزبكرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی كار، وه‌زاره‌تیش لای خۆیه‌وه نووسراو ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات و لارینەبوون ئاراستەی ئەو وەزارەتە دەکات کە کارمەندەکە تیایدا فەرمانبەرە.
ئه‌م مۆڵه‌ته كارمه‌ندانی چ وه‌زاره‌تێك ده‌گرێته‌وه؟
له‌بنه‌مادا به‌پێی بڕگه‌كانی یاسا‌و ڕێنماییه‌كه هه‌موو كارمه‌ندانی حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه به‌بێ جیاوازی، ئه‌گه‌ر ڕێگرییه‌ك هه‌بێت لای وه‌زاره‌تێكی دیاریكراوه‌وه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به یاسا‌و ڕێنمایی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌یه كه ڕێگره له‌و یاسا‌و ڕێنماییه تایبه‌ته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی كار كه خزمه‌تێكه بۆ هاووڵاتیانی خاوه پێداویستی تایبه‌ت‌و خێزانه‌كانیان .
ئه‌م مۆڵه‌ته كه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت؟
پێویسته ساڵانه هاووڵاتی مۆڵه‌ته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌مان ڕێگاكانی سه‌ره‌تا ده‌گرێته به‌ر، ئه‌وه‌ش له‌پێناو دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی كه هاووڵاتی مۆڵه‌ت پێدراو خۆی بۆ چاودێریكردن‌و به‌خێوكردنی كه‌مئه‌ندامه‌كه ته‌رخانكردووه‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌كه‌ش له ژیاندایه‌و پێویستی به‌و چاودێره هه‌یه.
لەم لینکەى خوارەوەدا و لە ڕێگەى وەرگرتنى فۆرمەکەوە زانیاریى زیاتر وەرگرەن: