• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
ئاگاداری
یاساو رێنمایی
ئەرکی‌ توێژەرانی‌ کۆمەڵایەتی‌ و دەروونى دایەنگەکان

"بەڕێوەبەرایەتى گشتى بە گشتاندنێک ئەرکەکانى توێژەرى دایەنگەکان دیارى دەکات"
ئەرکی‌ سەرەکی‌ توێژەرانی‌ کۆمەڵایەتی‌ و دەروونى دایەنگەکان پێدانی‌ ڕێنمایی‌ بە ستافەکا ن و پاراستنی‌ مافی‌ منداڵانە

بە پێی‌ گشتاندنێک کە ژمارە (٣٥٧) لە بەرواری‌ (٢٨ی‌ ١ی‌ ٢٠٢٠)ى لەسەرە، بەشی‌ دایەنگەکان لە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لەپارێزگاى سلێمانى، ئەرکەکانی‌ توێژەری‌ دایەنگەکان دەستنیشان دەکات کە گرنگترینیان بریتیە لە پێدانی‌ ڕێنماییی‌ پێویست بە ستافەکانی‌ دایەنگە لەسەر چۆنیەتی‌ هەڵس‌و کەوتکردن لەگەڵ منداڵان و پەروەردە کردنیان‌و پاراستنی‌ مافەکانیان.

لە پێشەکی‌ گشتاندنەکەدا هاتووە: " ئاماژە بە بڕگەی (2) لە ماددەی (7)ی‌ سیستەمی دایەنگاكان، ژمارە (٧) ی ساڵی (٢٠١٣)، بەمەبەستی‌ باشتر ڕێکخستنەوەی‌ کاری‌ دایەنگەکان و باشتر خزمەتکردنی‌ منداڵان، ئەرک و کاری‌ توێژەرانی‌ کۆمەڵایەتی‌ و دەروونی‌ دایەنگەکان بەمجۆرەی‌ خوارەوە دەستنیشان دەکەین بەمەبەستی پاپەندی و جێبەجێكردنیان".



ئەرکەکان بەمجۆرە دەستنیشانکراون:

1- توێژەر ئەرکیەتی‌ ڕێنمایی پێویست بدات بە ستافەكانی دایەنگە لەسەر چۆنیەتی هەڵس و كەوت كردن لەگەڵ منداڵان و پەروەردە كردنیان و پاراستنی‌ مافەكانیان، و گرنگیدان بە منداڵ لەڕووی هەست و سۆزەوە، هەروەها سەرپەرشتی و بەدواداچوونی کارەکانی‌ دایەنگە لەم بوارەدا.
2- پێویستە توێژەر پەیوەندی تەواوو بەهێزی هەبێت لەگەڵ خێزانی منداڵەكان.
3- توێژەر بەرپرسە لە دۆسیەی منداڵ، لە ڕووی‌ ( كارتی تەندروستی منداڵ، وێنەی كەسی، پێناسی منداڵ، فۆڕمی تایبەت بە وەرگرتنی منداڵ لە دایەنگە، هەموو بەڵگەنامە پەیوەندیدارەكان).
4- دانانی پلانی ڕۆژانەی منداڵ لەناو دایەنگە بە پێی تەمەن و سەرپەرشتیكردنی( چالاكی پەروەردەیی، چالاکی‌ وەرزشی، چالاکی‌ زانستی و گەشەکردنی‌ زمان و لایەنی‌ كۆمەڵایەتی بە میکانیزم و شێوازی‌ گونجاو لەگەڵ تەمەنیدا، هەروەها ڕێکخستنی‌ سەردانیكردنی شوێنەكان بە پێی‌ پێویست و توانای‌ جەستەیی‌ و ژیریی‌ منداڵ).
5- چاودێریكردن و چارەسەركردنی گرفتە دەروونی وكۆمەڵایەتییەكانی منداڵ( تێكەڵ نەبوونی‌ منداڵان، و گرفت لە قسەكردن و شەرمكردن و گۆشەگیری و ڕاڕایی و ترس)، بە هەماهەنگی لەگەڵ خێزان و ستافی دایەنگە).
6- گرنگیدان بەگرفتە ڕەفتارییەكان (بەكارهێنانی وشەی نەشیاو، بردنی‌ شت و کەل و پەلی‌ دایەنگە یان هاوڕێکانی‌،ڕاستگۆ نەبوون، هەرگرفتێكی تری ڕەفتاری).
7- دروستكردنی هەستی باوەڕ بەخۆبوون و پشت بەستن بە خود بە پێی تەمەنی منداڵەكە (خۆگۆڕین، چونە توالێت، و ...).
8- دیاریكردنی تواناو لێهاتووییەكانی منداڵ و گرنگی پێدانیان.
9- ئامادەكردنی ڕاپۆرتی وەرزی لەسەر هەر منداڵێك و پاراستنی‌ كۆپییەك لە ڕاپۆرتەکە لە فایلی منداڵ و ناردنی‌ كۆپییەك بۆ خێزانەكانیان.



29/01/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.