به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی دادگه‌ری‌و پێدانی ده‌رفه‌تی چونیه‌ك به كارمه‌ندان بۆ وه‌رگرتنی پۆست‌و به‌رپرسیارێتیه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به فه‌رمانێكی كارگێڕی، ژماره (108) له 23ی 1ی 2020، سیستمی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كان بۆ ساڵی 2020 هاوشێوه‌ی ساڵه‌كانی پێشوو داده‌نێت.
له پێشه‌كی فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه: "ئاماژە بە بڕگەی (١)لە کۆنووسی کۆبوونەوەی ژمارە (١)ی ئەنجومەنی فراوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کە لە بەرواری ١٥ی ١ی ٢٠٢٠ بەڕێوەچوو، و بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی چونیەک بۆ کارمەندانمان،و پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکان بە شێوەی دادپەروەرانە،و پەیڕەویکردن لە پڕەنسیپە کارگێڕییە سەردەمییەکان، و هاوتەریب لەگەڵ یاسا‌و ڕێنماییەکان و دەسەڵاتی پێ سپێردراومان، بڕیارماندا ئەو پۆستانەی لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیماندان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لە ساڵی (٢٠٢٠) بەمجۆرە پڕ بکرێنەوە".
به پێی سیستمه‌كه كه به شێوه‌ی فه‌رمانێكی كارگێڕی ده‌رچووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌مجۆره‌ی خواره‌وه پۆسته به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌و پۆست‌و به‌رپرسیارێتییه‌كان به كارمه‌ندان ده‌سپێرێت:
١ـ لە ڕێگەی ڕاگەیەنراوێکەوه پۆستە بەتاڵەکان‌و مەرج‌و تایبەتمەندییەکان بە (نووسراوی گشتاندن، بڵاوکردنەوە لە تابلۆی ئاگادارییەکان، بڵاوکردنەوە لە سایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و پەیج‌و ئەکاونتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک) ڕاده‌گه‌یه‌نرێن‌و و ده‌رفه‌تی (١٠)ڕۆژ بە کارمەندی ئاره‌زوومه‌ند ده‌درێت بۆ پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه‌ی.
٢ـ پاش کۆکردنەوەی سیڤییەکان لەلایەن بەرێوەبەرایەتی کارگێڕییەوە‌و کۆتاییهاتنی کاتی ڕاگەیاندن، ئاراستەی لیژنەی پێکهێنراو بکرێت بۆ هەڵسەنگاندن.
٣ـ بەرێوەبەرایەتی کارگێڕی بە فەرمانێک دوو لیژنەی هەڵسەنگاندن لە بەرپرسانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌و دەرەوەی دیوان، پێکدەهێنێت، یەکێک بۆ پۆستە ئیدارییەکان‌و یەکێک بۆ پۆستە هونەرییەکان.
٤ـ لیژنەکانی هەڵسەنگاندن، لە ڕوانگەی (دانانی بەرنامەی کاری لیژنەکان) کە تیایدا ڕەچاوی (یاسا‌و ڕێنماییەکان، شیاوێتی‌و مەرج‌و تایبەتمەندییەکان، توانای داواکاران، دۆخی میلاکی فەرمانگەکان و دروست نەبوونی کێشە لە میلاکی فەرمانگەکان، بەرژەوەندی فەرمانگەکان)ی کردبێت، پێشنیاری خۆیان بە (یەکەم، دووەم، سێیەم)ی کارمەندی پێشنیارکراو ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی دەکەن بۆ پەسەندکردن.
٥ـ ئەگەر پۆستێک هیچ کەس داواکاری پێشکەش نەکرد، یان ئەو کەسانەی سیڤییان پێشکەشکردبوو، نەیانتوانی ڕەزامەندی لیژنەکان بەدەست بێنن به پێی بنه‌ماكان، ئەوە لیژنەکان دەستکراوە دەبن لە پێشنیارکردنی کارمەندانی شایستە لەهەر فەرمانگەیەک بە سودوەرگرتن لە بۆچوونی بەرپرسانی پەیوەندیدار.
٦ـ ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێ بەجێدەکرێت بۆ هەر پۆستێک دەرماڵەی هەبوو.
جێ ئاماژەیە تەنها لە ساڵى (٢٠١٨)دا لە سنورى کارى بەڕێوەەبەرایەتى گشتی (١٦) پۆست لە بەرپرسیارێتى (بەش، هۆبە، یەکە) لە ماڵەکان و سەنتەرو پەیمانگاو بنکەکان بەش و هۆبەکانى دیوانى بەرێوەبەرایەتى گشتى و بەڕێوەبەرێتیەکان بەم شێوازە سەردەمیانە پڕکراونەتەوە.