په‌یمانگه كه‌مئه‌ندامییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی
په‌یمانگه كه‌مئه‌ندامییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی
بۆ په‌روه‌ركردن‌و فێركردن‌و شیاندنی كه‌مئه‌ندامان
وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی له‌رێگه‌ی چه‌ند په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به په‌روه‌ركردن‌و فێركردن‌و شیاندنی كه‌مئه‌ندامان ده‌یه‌وێت كه‌مئه‌ندامان هاوشێوه‌ی كه‌سانی ئاسایی له پرۆسه‌ی خوێندندا به‌شداری بكه‌ن‌و بنه‌خاوه‌ن بڕوانامه یان پیشه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی رۆژانه‌ی خۆیاندا سووده لێوه‌ربكرن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تی كار چه‌ند په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌تی له سنوری پارێزگای سلێماندا دامه‌زرانداوه وه‌ك ناوه‌ندێكی فێركاری‌و په‌روه‌رده‌یی گرنگ تایبه‌ت به جۆره جیاوازه‌كانی كه‌مئه‌ندامی ژیری و جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی بۆ ده‌رخستنی توانا‌و به‌هره جۆربه‌جۆره‌كانی كه‌مئه‌ندامان‌و پێگه‌یاندنی وه‌ك تاكێكی سوودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگه.په‌یمانگه كه‌مئه‌ندامیه‌كانیش بریتین له:
په‌یمانگه‌ی ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك: ئه‌م په‌یمانگه‌یه تایبه‌ته به‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی بیركۆڵ، كه دواكه‌وتنی ژیرییان هه‌یه به‌هۆكاری زكماكی یان كاریگه‌ری ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر دروستبوونی كۆرپه‌له.كه ئامانج له‌م په‌یمانگه‌یه چاودێریكردنی منداڵانی بیركۆڵ‌و فێركردنیانه به‌پێی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌منداڵانی بیركۆڵ به‌پێی توانا‌و ڕاده‌ی ژیری هه‌روه‌ها ڕاهێنان له سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی راست‌و گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆژانه‌یان به‌بێ پشتبه‌ستن به‌خه‌ڵكانی تر.هه‌روه‌ها ئه‌و بیركۆڵانه‌ی كه دێنه په‌یمانگه‌كه ده‌چنه خانه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان) كه جێی زاراوه‌ی (كه‌مئه‌ندام)ی گرتووه‌ته‌وه‌و بریتین له منداڵانی (بیركۆڵ ـ ئیفلیجی مێشك ـ داون)، ئه‌وانیش په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تییان پێویسته له رێگه‌ی دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر گروپه‌كان به‌پێی پله‌به‌ندییان (ساكار ـ ناوه‌ند ـ توند)ه‌وه به‌وانه‌وتنه‌وه‌ی تایبه‌ت‌و ڕێنمایی‌و چاودێری تایبه‌ت.به پێی سیستمی په‌روه‌ردیی په‌یمانگه چه‌ند مه‌جێك هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی سوودمه‌ند له‌وانه‌ش: ته‌مه‌نی سوودمه‌ند ده‌بێت له‌نێوان (6 بۆ 18) ساڵدا بێت‌و كه‌موكوڕی جه‌سته‌یی به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێت كه به‌رده‌وام پێویستی به‌یارمه‌تی هه‌بێت‌و په‌ركه‌می له‌گه‌ڵدا نه‌بێت‌و پشت به‌خۆی ببه‌ستێت له‌ڕووی پاكوخاوێنییه‌وه هه‌روه‌ها كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی ته‌نها بیركۆڵی بێت، یاخود ته‌نها یه‌ك له‌و جۆره كه‌مئه‌ندامییه‌ی هه‌بێت.
په‌یمانگه‌ی ڕووناكی بۆ نابینایان: په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌ته به فێركردنی مندالاَنی نابینا‌و كه‌مبینا.كه ڕێگه‌ی مامۆستا‌و توێژه‌ر‌و چاودێر‌و ستافی شاره‌زاوه پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی‌و هاوشێوه له‌گه‌ڵ خوێندنی خوێندكارانی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نها جیاوازیش له نێوان ئه‌م په‌یمانگه‌یه‌و خوێندنگه‌یه‌كی ئاسایی له ئامرازه‌كانی خوێندن دایه، نه‌ك له پڕۆگرام‌و وانه‌و تاقیكردنه‌وه‌كاندا.
پرۆسه‌ی خوێندن له‌م په‌یمانگه‌یه به‌سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌یی كه له‌پۆلی یه‌كه‌مه‌وه بۆ پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه. دوای ئه‌و قۆناغه نابینا تێكه‌ڵاوی خوێندكاری ئاسایی ده‌كرێته‌وه. له‌قۆناغی ئاماده‌یی‌و په‌یمانگه‌و كۆلێژه‌كان بۆبه‌رده‌وامبوون له‌پرۆسه‌ی خوێندن.شێوازی خوێندن بۆ وانه‌ی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی به‌سیستمی برایڵ (نووسینی زبر)ه‌و بۆ وانه‌ی بیركاری به‌له‌وحه‌ی تایله‌ر‌و باكۆسه، هه‌روه‌ها ئامێری چاپی برایڵ له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م په‌یمانگه‌یه‌وه بۆ چاپكردنی وانه‌ی ڕۆژانه‌ی خوێندكاران به‌كاردێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدابۆ سوود وه‌رگرتن له زانستی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت،خوێندكارانی په‌یمانگه‌ی ڕووناكی رۆژانه سه‌ردانی سه‌نته‌ری برایڵ ده‌كه‌ن.كه ناوه‌ندێكی فێركارییه‌و له (25-2-2008) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دامه‌زراوه. له‌م سه‌نته‌ره‌دا جگه كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت خولی فێربوونی پڕۆگرامه‌كانی زانستی كۆمپیوته‌ر بۆ نابینایانی ده‌ره‌كیش ده‌كرێته‌وه.ئامانج له‌م سه‌نته‌ره گه‌شه‌پێدانی تواناكانی نابینایان‌و فێركردنیانه به كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت.
له‌م سه‌نته‌ره‌دا (30) كۆمپیوته‌ر دابینكراوه‌و هێڵی ئینته‌رنێت له كۆمپیوته‌ره‌كان به‌ستراوه له سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كان دوو پرۆگرامی گرانبه‌ها‌و تایبه‌تمه‌ند له ده‌نگ‌و نووسینی برایڵ هه‌یه، له ڕێگه‌ی ئامێری (ڤاریۆ پرۆ) كه ڕاسته‌وخۆ نووسین ده‌كات به نووسینی برایڵ‌و پڕۆگرامی ده‌نگی تایبه‌تیش له سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كان دابه‌زێنراوه‌و یارمه‌تی نابینا ده‌دات له‌كاتی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا.
ئه‌گه‌ر چی په‌یمانگه‌كه ده‌یه‌وێت نه‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م خوێندنی هیچ نابینایه‌ك به‌ڵام هه‌ندێك مه‌رجی یاسایی هه‌یه بۆ بڕیاردان له سه‌ر وه‌رگرتن یان وه‌رنه‌گرتنی خوێندكار له‌وانه: مه‌رجه ڕاده‌ی نه‌بینیی خوێندكار 80% كه‌متر نه‌بێت‌و له بنكه‌كانی ده‌ستنیشانكردنی كه‌مئه‌ندامی پارێزگاوه ڕه‌وانه كرا بێت.هه‌روه‌ها نه‌خۆشی درمیی نه‌بێَت‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی كوتانی هه‌بێت. نابێت كه‌مئه‌ندامێتی سه‌ره‌كی دیكه‌ی هه‌بێت كه ببێته هۆی سوود وه‌رنه‌گرتن له پرۆگرامه‌كانی خوێندن.جگه له‌وه‌ش ته‌مه‌نی له شه‌ش ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له ده ساڵیش زیاتر نه‌بێت بۆ پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی.به‌لاَم ئه‌گه‌ر خوێندكار له خوێندنگه‌یه‌كی ئاسایی له قۆناغی (4 -5) به‌هۆی كاره‌ساتێكه‌وه چاوه‌كانی له‌ده‌ست دابێت ئه‌وا جارێكی تر له په‌یمانگه‌ی ڕووناكی له ته‌مه‌نی ده ساڵیه‌وه له‌پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تییه‌وه وه‌رده‌گیرێت بۆ فێربوونی برایل و تایله‌ر له دوایدا ده‌خرێته ئه‌و پۆله‌ی كه بڕوانامه‌ی هێناوه.
په‌یمانگه‌ی هیوا بۆ نابیستان: ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌ی‌و ڕاهێنانی نابیستانه، له‌سه‌ر سیستمی په‌روه‌رده‌یی نوێ‌و هاوكات فێركردنی نابیست به‌زمان‌و هێما‌و ئاماژه، كه له‌قۆناغه‌كانی باخچه‌ی ساوایان تا قۆناغه‌كانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی ده‌گرێته‌وه.له‌م په‌یمانگه‌یه‌دا خوێندكاران به‌پێنج وانه‌ی زانستی‌و زمانه‌وانی‌و هونه‌ری‌و وه‌رزش ئاشنا ده‌كرێن.ئامانجی په‌یمانگه په‌روه‌رده‌كردن‌و فێركردنی خوێندكاری نابیسته به‌زمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو هه‌موو خوێندكارێكی ئاسایی قۆناغه‌كانی خوێندن ته‌واو بكات به‌هه‌مان پڕۆگرامی خوێندنی په‌روه‌رده. سالاَنه بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاری نابیست په‌یمانگه‌كه په‌یره‌وی چه‌ند مه‌رجێك ده‌كات له‌وانه‌ش :وه‌رگرتنی خوێندكاری نابیست له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌په‌یمانگه دیاری ده‌كرێت، كه مه‌رجه خوێندكار نابیست بێت، یاخود كه‌مبیست بێت، وه هیچ كه‌مئه‌ندامییه‌كی جه‌سته‌یی‌و ژیری نه‌بێت‌و بتوانێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت‌و توانای فێربوونی هه‌بێت‌و دانیشتوی سنوری شاری سلێمانی بێت‌و ناونیشانی ته‌واو‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی دیاری هه‌بێت، به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی كه ده‌ستنیشانی ئاستی نه‌بیستنی دیاری بكات، به‌و پێیه خوێندكار وه‌رده‌گیرێت.
په‌یمانگه‌ی هانا بۆ شیاندنی كه‌ئه‌ندامان: ئه‌م په‌یمانگه‌یه تایبه‌ته به‌گه‌شه‌پێدانی تواناكانی كه‌مئه‌ندامان له‌ڕێگه‌ی ڕاهێنان‌و خولی به‌هێزكردنی به‌هره‌كانیان له‌چه‌ند بوارێكی جیاوازدا وه‌كو ( دروومان ـ كۆمپیوته‌ر ـ دارتاشی ـ جوانكاری ـ ئیشی ده‌ست ...هتد).ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م په‌یمانگه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م چینه له كۆمه‌ڵگه هه‌ست به‌كه‌می نه‌كه‌ن‌و به‌هۆی كه‌مئه‌ندامییانه‌وه، بێته هۆی خۆجیاكردنه‌وه‌یان له‌كۆمه‌ڵگه‌و ڕاهێنان‌و فێركردنیان له‌سه‌ر كارێك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ كه‌مئه‌ندامیه‌كه یان دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ هه‌ندێكیان كه توانای كاركردنیان هه‌یه له‌دوای ته‌واوكردنی‌و شاره‌زابوونی له‌یه‌كێك له‌به‌شه‌كانی ناو په‌یمانگه.جیا له په‌یمانگه كه‌مئه‌ندامییه‌كانی دیكه له په‌یمانگه‌ی هانادا هه‌ندێك یه‌كه‌ی فێركردن‌و هاوكاركردن هه‌ن وه‌ك پۆلی (ڕاهێنانی دروومان ـ ڕاهێنانی كۆمپیوته‌ر ـ ڕاهێنانی جوانكاری ـ راهێنان كاری ده‌ستی ـ دروومان)، له هه‌ر یه‌ك له‌و پۆلانه‌دا خوێندكار له لایه‌ن راهێنه‌ری تایبه‌تمه‌نده‌وه فێری پیشه‌یه‌ك ده‌كرێن‌و كه ده‌توانن له داهاتوودا بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی رۆژانه سوودی لێوه‌ربگرن به جۆرێك بۆ دابینكردنی پێداویسته‌كانی ژیانیان ده‌توانن پشت به خۆیان ببه‌ستت . هه‌وه‌ها په‌یمانگه له كۆتای وه‌رزی خوێندنی هه‌موو ساڵێكدا پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به نمایشكردنی كاره ده‌ستیه‌كانی خوێندكاران سازده‌كات‌و داهاتی پێشانگه‌كه‌ش به‌شێكی ده‌درێته خوێندكاره‌كان‌و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ كرینی كه‌ره‌سته‌و پێداویستی بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.
گه‌شت‌و گوزارو چوونه‌ده‌ره‌وه بۆ شوێنه گشتیه‌كان یه‌كێكی تره له‌و لایه‌نانه‌ی كه له په‌یمانگه‌كاندا گرنگی پێده‌رێت‌و سالاَنه له وه‌رزی تایبه‌ت به گه‌شتكردن سه‌ریران‌و چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان بۆ رێكخده‌رێت به مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردن كاتێكی خۆش‌و ئاسووده‌یی ده‌روونی بۆ خوێنداكاران‌و جگه له‌وه‌ش له رێگه‌ی یه‌كه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت له هه‌ریه‌ك له په‌یمانگه‌كاندا چاودێری ته‌ندروستی خوێدنكاران ده‌كرێت‌و ئه‌گه‌ر پێویست بكات چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆده‌كرێت‌و هاوكات جێزانه‌كانیان له چۆنیه‌تی ره‌وشی ته‌ندروستی منداڵه‌كانیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی پێشكه‌ش به خوێندكارانی ده‌كات بریتییه له: هاتووچۆپێكردیان بۆ په‌یمانگه‌و پێدانی ژه‌مێكی خواردنی رۆژانه‌و دابیكرنی توێژه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی بۆیان.
جێی ئاماژه‌یه، كاتی ده‌وامكردن له‌م په‌یمانگه‌یانه‌دا رۆژانه له كاتژمێر 8:30 به‌یانییه‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ كاتژمێر 12:30 دوانیوه‌ڕوان‌و ساڵانه‌ش له سه‌ره‌تایی مانگی ئه‌یلوله‌وه په‌یمانگه‌كان به ڕووی خوێندكارانداده‌كرێنه‌وه. .
ماوه‌ته‌وه بوترێت، كه هیچ به‌ربه‌ستێك نیه له‌مپه‌ر بێت له‌به‌رده‌م خوێندنی كه‌مئه‌ندامان بۆیه هه‌ر خێزانێك منداڵی كه‌مئه‌ندامی هه‌یه ده‌توانێ به پێی جۆری كه‌مئه‌ندامی منداڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی بكات به یه‌كێك له‌م په‌یمانگه تایبه‌تمه‌ندانه‌وه‌و بۆ بێبه‌ش نه‌بوونی منداڵانی كه‌مئه‌ندام له پرۆسه‌ی خوێندن‌و فێركردن بۆ وه‌رزی خوێندنی ئه‌مساڵ.
بۆ زانیاری زایاتریش ناو ناونیشانی هه‌ر یه‌ك له په‌یمانگه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
په‌یمانگه‌ی ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك ناونیشان: سلێمانی ـ گه‌ره‌كی ئیسكان ژ.ت: 3231415
په‌مانگه‌ی رووناكی بۆ نابینایان ناونیشان: سلێمانی ـ گه‌ره‌كی به‌ختیاری ژ.ت 3190170
په‌یمانگه‌ی هیوا بۆ نابیستان ناونیشان: سلێمانی ـ شه‌قامی قه‌نات ژ.ت 3231697
په‌یمانگه‌ی هانا بۆ شیاندنی كه‌مئه‌ندامان ناونیشان:سلێمانی ـ گه‌ره‌كی به‌رانان ژ.ت 3301444
راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی