گرێبه‌ست‌و شێوازی ئاماده‌كردن‌و پێشكه‌شكردنی خواردن به خانه‌كان‌و دایه‌نگه‌كان
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی خواردنێكی باش‌و ته‌ندروست‌و شیاو بۆ سودمه‌ندانی ماڵه‌كانی (ساوایان، كوڕان، كچان، به‌ساڵاچووان، داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو، دایه‌نگه‌كان) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ڕۆژی 28ی 8ی 2016 گرێبه‌ستێكی خواردنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (كوڕه‌داوێ) واژۆكرد، ئه‌وه‌ش پاش بڕینی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ته‌نده‌رین له ڕێگه‌ی كێبركێی كۆمپانیاكان بۆ وه‌رگرتنی گرێبه‌سته‌كه له پارێزگای سلێمانی.
له گرێبه‌سته‌كه‌دا سه‌رجه‌م مه‌رج‌و پێویستییه‌كانی ئاماده‌كردنی خواردن‌و پێشكه‌شكردنی به سودمه‌ندان (منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ئافره‌تان) ڕوونكراوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له ڕێگه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌وه ڕۆژانه سێ ژه‌می سه‌ره‌كی‌و ژه‌مێكی سووك خواردن‌و میوه له ڕێگه‌ی خشته‌یه‌كه‌وه پێشكه‌ش به منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ده‌كرێت له خانه‌كان‌و دایه‌نگه‌كان.
|