نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی ، لەگەڵ مامۆستایانی ماڵەکانی سەر بەچاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی کۆدەبێتەوە.
ڕۆژی سێشەممە، 21ـی شوباتـی2023، بەڕێز هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی ، بەنوێنەرایەتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ، ئامادەبوونی بەڕێزان،هیوا سەعید و کامل غەفور، سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی، لەگەڵ بەڕێزان مامۆستایانی سەر بە ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی کۆبویەوە.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆی کێشەو گرفتەکانی خوێندنی ئەو قوتابیانەی لە ماڵەکان کران و هەروەک ڕێگەو چارەسەری پێویست بۆ گرفتەکان دانران و ڕێنمای پێویست درایە مامۆستایان تا بواری پەروەردەو فێرکردنی منداڵان زیاتر گرنگی پێبدرێت. هەروەک نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایان کرد بۆ ئەو هەوڵانەی بەرامبەر منداڵانی ماڵەکان گرتویانەتەبەر.
|