• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەسەردانێکی مەیدانیدا وەزیری کار پارێزگای سلێمانی بەسەردەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی شوباتـی2023، به‌ڕێز خاتوو كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌یتی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و شارەزا و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌‌و به‌رپرسی‌ به‌شه‌كان‌ پێشوازی‌ لێكرا.

له‌ دیدارێكدا ، ژمارەیەک کێشەو گرفتی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕایگەیاند ، پێویستە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکان ئه‌وپه‌ڕی‌ توانای‌ خۆیان بخەنه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ توانای‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتر بکرێت و ئاستی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رزتر بکرێنەوە، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی‌ له‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ و دامه‌زراوه‌كانی‌ كردو هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواستن.

هه‌رله‌ میانه‌ی‌ سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا، به‌ڕێز وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ هەریەک لە پەیمانگای ڕوناکی بۆ نابینایان و سەنتەری ڕۆشنایی به‌سه‌ركرده‌وه‌و دواتر سه‌ردانی‌ دایەنگەی بەختیاری و كردو له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ ژیانی‌ منداڵان و قوتابیان و ئاگاداری‌ چۆنیه‌تی‌ ئاستی خزمەت گوزاریەکان بوو.

دواتر بەیاوەری شاندێک ، بەشداریان لە پرسەی هەریەک لە (سیروان محەمەد مصتەفا) برای خاتوو(تریفە محەمەد) بەڕێوەبری ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی سلێمانی و (ئازاد ئەحەد شاڵی) باوکی خاتوو سارا ئازاد، بەرپرسی چاودێری خێزان لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایتی سلێمانی، کردو دوای خوێندنی سورەتی فاتیحە ، لە نزیکەوە هاوخەمی وسەرەخۆشیان لەبنەماڵەی کۆچ کردوو کردو هیوایان خواست خوای میهرەبان کۆچ کردوان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و دوا کۆستیان بێت.


19/02/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.