• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ ستاف و سه‌رپه‌رشتیاری‌ پڕۆژه‌کانی ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی ده‌كات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی شوباتـی 2023، به‌ڕێز م. ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ سەرپەرشتیاران و ستافی‌ پڕۆژه‌کانی (پاراستنی مافەکانی ژنان و بەهێزکردنیان) (پاراستنی منداڵان) كۆبوویه‌وه‌ کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپەرشتیان دەکات و لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌كان كرا.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان، ڕێبوار ڕەسول ، بەرپرسی بەشی یاسا، هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی ،شاسوار صدیق ،سەرپەرشتیاری پڕۆژە کامل غەفور سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵ، توێژه‌رانی‌ پێشكه‌وتوو و ستافی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ پڕۆژه‌ له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌وه‌ قسه‌یان كردو له‌ وته‌كانیانیدا میكانیزمه‌كانی‌ كاركردنیان له‌ ساڵی 2023 خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به‌و میكانیزمانه‌دا كه‌ پڕۆژه‌كه‌ بۆ هاوكاری‌ منداڵان و خانه‌واده‌كانیان و ژنان و کچان ده‌یگرێته‌به‌ر به‌ ڕه‌چاوكردنی‌ بارودۆخی ئێستاو ڕووە یاسایەکانی پڕۆژەکانیان گفتووگۆ کرد.

له‌باره‌ی‌ كاره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌‌وه‌ به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، ده‌ستخۆشی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیارانی‌ پڕۆژه‌كان و توێژەرو کارمەندانى دڵسۆزى كرد كه‌ له‌ ماوەی ڕابردودا كاری‌ گه‌وره‌و گرنگیان ئه‌نجامدا له‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵان‌ پاراستن بەهێزکردنی تواناکانی ژنان و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ وشیاركردنه‌وه‌ی‌ منداڵان‌و خانه‌واده‌كانیان، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ هەریەک لە ڕێكخراوی‌ یونسێف و سندوقی نیشتەجێبوون بۆ دانیشتوان كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ پشتیوانی‌ پڕۆژه‌كانن و ئه‌ركی‌ پاڵپشتی‌ دارایی‌‌و چاودێری‌ له‌ خۆ ده‌گرن.

پڕۆژه‌ی‌ پاراستنی منداڵ‌و خێزان و پاراستنی مافەکانی ژنان و بەهێزکردنیان زیاتر له‌ هەشت ساڵه‌ به‌ پشتیوانی‌ ڕێكخراوی‌ یونسێف و UNFPA له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین و گەرمیان كار ده‌كات‌و له‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵان و ژنان به‌بێ جیاوازی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراو جۆره‌كانی‌ له‌ شاره‌كان‌و ئۆردوگاكانی‌ ئاواره‌و په‌نابه‌ران پێشكه‌ش ده‌كەن.


15/02/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.