پرسە و سەرەخۆشی
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بە خەمەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کارمەندی خانەنشینی دڵسۆزمان (ئیبراهیم محەمەد ئەحمەد) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ڕادەگەیەنین ، ئەمڕۆ ، 13ـی شوبات/2023 ، گیانی سپارد.
كۆچكردوو پێشتر پۆستی بەڕێوەبەری کارگێڕی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێسپێردراوە و بەرپرسانەو دڵسۆزانە ئەركەكانی بەجێ گەیاندوە.
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی منداڵ و خێزان و کەس و خزمانی کۆچکردوو دەکەین و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە لە گوناهی کۆچکردوو خۆش بێت و لە بەهەشتەکەی خۆیدا بیحەوێنێتەوەو سەبوری و ئارامی بڕژێنێت بەسەر دڵى خانەوادەو خزمانیدا.
انا لله وانا الیه راجعون
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی .
13ـی شوباتـی/2023
|