بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گفتوگۆی گرفتەکانی ماڵی چرای دەروونی دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ، 12ـی ئـــابی2024،بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، بە هاوڕێیەتی بەڕێز سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کرد و بەڕێز د.صەباح نصرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەدروستی سلێمانی پێشوازی کران.
لە دانیشتنێکدا کە بەڕێز د.هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئامادەی بوو گفتوگۆی گرفتەکانی بەردەم نەخۆشخانەی دەروونی چرا کراو هەردولا ڕێکەوتن لەماوەی دوو هەفتەدا سەرجەم گرفتەکان چارەسەر بکرێن و یەکەم نەخۆشی دەروونی بێلانە لە 1ـی ئەیلولی ئەمساڵ لەنەخۆشخانەکە چاودێری بکرێت.
نەخۆشخانەی دەروونی چرا ، دەکەوێتە گەڕەکی تاسڵوجە و لەسەر داوای خاتوو کوێستان موحەمەد و بۆ ژنانی بێلانەو دەروون نەخۆش کرایەوەو بەهاوبەشی لەلایەن هەردوو وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و تەندروستی بەڕێوەدەبرێت بۆ ئەو ئافرەتانەی بێلانەن و بەهۆی نەخۆشی دەروونیەوە لەسەر جادەو شەقامەکان دەمێننەوەو تیایدا خزمەتگوزاری پێویستی تەندروستی و کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکرێت و دەتوانێت 16 نەخۆش لەخۆبگرێت.
|