ژمارەیەک لەنوسەری سزادراوی چاکسازیەکان لەناو زیندانەوە "چیرۆکەکانی سۆلین" دەنوسنەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ، 8ـی ئـــابی 2024 ، بەئامادەبوونی بەڕێزان بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، دکتۆر موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی ، بەڕێوەبەرایتی گشتی ڕۆشنبیری بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەرێتی چاکسازی گەورانی سلێمانی، لە مەراسیمێکدا (چیرۆکەکانی سۆلین)ی بڵاوکردەوە.
کتێبی ( چیرۆکەکانی) سۆلین بۆ دونیای مندڵان نووسراوە بەرهەمی دەستی کۆمەڵێک نووسەری سزادراوە لە چاکسازی گەورانی سلێمانی لە دووتوێی کتێبە شیعرێکی جوان و خنجیلانەدا کۆکراوەتەوە و لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی خاک بڵاوکرایەوە. ئەم بەرهەمە چەندین چیرۆکی بۆ دونیای منداڵان لەخۆ گرتووە.
|