لە هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدرێت و پاش سوکایەتی پێکردنی بەسەختی بریندار دەکرێت.
بێستون جەبار :-" لە کەیسی ئالان دا بێدەنگ نابین و دەبێت تاوانباران سزابدرێت"
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 8ـی ئـــابی 2024 ، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، ئالان یاسینی لە نەخۆشخانەی شار بەسەرکردەوە .
لەبەسەرکردەوەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لە تەدندروستی ئالان یاسینی پرسیەوەو هیوای زوو چاکبونەوەی بۆ خواست و دڵنیایدا کە بەدواچونی ورد دەکەن و هەموو ڕێگەیەکی یاسایی بۆ سزادانی تاوانباران دەگرنەبەر و بێدەنگ نابن لە کەیسەکە چونکە بەرگری لەهە هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ئەرکی خۆیان ئەزانن.
ئالان یاسین تەمەن، 32 ساڵ نابیست و نادووە، دانیشتووی شارۆچکەی دەربەندیخانە، ماوەی دوو هەفتەیە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و هاوسەرەکەشی نابیست و نادووە.
ئێوارەی دوێنێ بەرواری 7/8/2024 لەکاتی گەرانەوەی بۆ ماڵەوە، چوارکەس بە وتەی پۆلیس تەمەنیان (30 بۆ 45) ساڵ دەبێت، ڕێگەی پێدەگرن و سوکایەتی پێدەکەن پاشان دەبێت بە شەڕیان و لێی دەدەن.
|