کۆڕبەندی ئابووری سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت
نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە،8ـی حوزەیرانی 2023، بە ئامادەبوونی خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، لە هۆتێل شاری جوان لە شاری سلێمانی، بەهەماهەنگی حکومەتی فیدراڵیی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگای سلێـمانی، دووەمین کۆڕبەندی ئابووری سلێمانی دەستی پێکرد، لە کۆڕبەندەکەدا چەندان بەرپرسی باڵا و وەبەرهێنەر و خاوەنکاریی ناوخۆیی، شارەزای بواری ئابووری ئامادە بوون.
کۆڕبەندەکە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت کە هەر ڕۆژێک چەند پانێڵێک ئەنجام دەدرێت، هەروەها پێشانگایەک بۆ نمایشکردنی پڕۆژەکانی وەربەرهێنان و هەلی کار بەڕێوە دەچێت.
مەبەستی کۆڕبەندەکە هەوڵدانە بۆ گەشەپێکردنی کەرتی ئابووری و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردوام دەبێت، هاوکات لەگەڵیدا پێشەنگایەک بۆ نمایشکردنی پڕۆژەکانی زیاتر لە ٣٥ کۆمپانیا کرایەوە.
|