بەڕێوەبەری گشتی بۆ ڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستە دەکات.
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە بەرپرس و ئەندامانی ڕێکخراوەکەتان پیرۆز بێت.
بە ناوی خۆمان و هاوڕێیانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، ئەم ڕۆژە لە بەڕێوەبەر و تەواوی ئەندامانی یەکێتی کەمئەندامانی کودستان بە تایبەت پیرۆز دەکەم و هیوادارم ئەم ڕۆژە ببێتە وێستگەیەکی نوێ بۆ بەرەو پێشچوونتان و بەدیهێنانی ئاواتەکانتان . وە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆم و هاوکارانم بۆ هەمو تاکێکی خاوەن پێداویستی تایبەت دوپات دەکەمەوەو، لەگەڵ هیوای ئایندەیەکی گەش و ڕۆشن بۆ هەموو لایەکتان ، تەمەنای خێرو خۆشی و تەدروستیەکی باش دەکەین بۆتان .
جارێکی دیکە، ئەم ڕۆژە پڕ شکۆیەتان لێ پیرۆز بێ و خوای گەورە یاوەری خێرو خۆشیتان بێت.
دڵسۆزتان
بێستون جەبار مەجید
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ،بە وەکالەت
6ـی حوزەیرانی 2023
|