• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی لیژنەی چاودێری کردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر ،یەکەم کۆبونەوەی خۆی لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی حوزەیرانـی 2023 ، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، سەرپەرشتی یەکەم کۆبونەوەی لیژنەی چاودێری کردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر بەڕێوەچوو.

پاش بەخێرهاتنی ئەندامانی لیژنەکە ، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پاش دەست خۆشی لە ئەندامانی لیژنەکە پلانی خۆی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوەو گوێی لە ئەندامانی لیژنەکە گرت.

لە پاشان گفتوگۆ کرا دەربارەی ئەو کێشەو گرفتانەی ڕوبەڕوی لیژنەکان دەبنەوەو گرنگی کاری پێکەوەیی لەپێناو لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیەکانی باڵای منداڵان.

دواتر ژمارەیەک ڕاو پێشنیار خرانە ڕوو گرنگترینیان.
١- سەردانی ئیدارەی کەمپەکان بکرێت بۆ ڕێگری کردن لە دەرچوونی منداڵانی ئاوارە بەمەبستس ئیشکردن دەروەزە کردن.
۲- سازدانی کۆبونەوەیەکی گرنگ لەگە بازگەکانی سەنتەری شاری سلێمانی بۆ ڕێگری کردن لەمنداڵان و هاتنە ناوەوەیان بۆسەنتەری شار.
۳- چالاک کردنی سەنتەرو کازیوەکانی منداڵان بۆ کردنەوە خول و چالاکی جۆراو جۆر بۆ منداڵانی سەرشەقام.
٤- بەهەماهەنگی قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی ڕێکاری پێویست بەرامبەر ئەو خێزانانە بگیرێتە بەر کە منداڵ دەنێرنە سەر شەقامەکان.

لیژنەکە لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دروست کراوەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپەرشتی دەکات وئەندامەکانی پێک هاتووە لەنوێنەرانی ( پارێزگای سلێمانی، پەروەردەی سلێمانی، پۆلیسی نەوجەوانان و دادگای نەوجەوانان و منداڵپارێزی کوردستان و پۆلیسی نەوجەوانان) وە بڕیار وایە کۆبونەوەی داهاتوو ژمارەیەک لە نوێنەرانی حکومیو ڕێکخراوەیی بانگهێشت بکرێن و ئەنجومەنەکە مانگانە کۆبونەوەی خۆی بەڕێوەببات.


06/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.