بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی و بەڕێوەبەری سەنتەر وپەیمانگاکان دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 8ـی حوزەیرانـی 2023، بەڕێز بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی کرد لە بەڕێزان، لەتیف شێخ عەزیز ،بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، م.عوسمان مصتفا ، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنایی ، م.مەریوان لەتیف بەڕێوەبەری پەیمانگای ڕووناکی ، م.بەهار عەبدولڕەحیم بەڕێوەبەری پەیمانگای هیوا ، ڕزگار حەمەعەلی بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆتیزمی حکومی ، م.جەمیل حەمەڕەشید.
لە دیدارێکدا پیرۆزبایی پۆستی نوێیان لە بەڕێوەبەری گشتی کردو ، هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست و پاشان گفتوگۆی ژمارەیەک کێشەو گرفتی بەردەم پەیمانگاو سەنتەرەکان کران.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کردن و ئەرك و ماندو بوونی كارمەندانی بەرز نرخاند و دڵنیایدا کە بە هاوکاری ئەوان بەردەوام دەبێت لە خزمەت کردنی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی.
|