• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
چوارەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ بەڕێوەچوو.

ڕۆژی چوارشەممە، 7ـی حوزەیرانی 2023 ، بەسەرپەرشتی بەڕێز بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن چوارەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ بەڕێوەچوو.

لەکۆبونەوەکەدا وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی کۆبونەوەی سێیەم ،ژمارەیەک تەوەری گرنگ و ئەو لەمپارانەی دێنەبەردەم کارەکانی ئەنجومەنەکە گفتوگۆ کران و چەند بڕیارێک بۆ بەرژەوەندی منداڵان دران کە خۆی لە فراوان کردنی ئەنجومەنەکە بە بەژداری کردنی ژمارەیەک لە ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی بواری منداڵ و نوێنەری ئاسایشی سلێمانی تا بتوانرێت باشترین سود و خزمەت بە منداڵانی پارێزگای سلێمانی بکرێت.

ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ ، لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ئەندامێتی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی کە پێک دێت لە لە نوێنەرانی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی (پۆلیسی نەوجەوانان ، ڕۆشنبیری ، تەندروستی ، مافی مرۆڤ،ئەوقاف و کاروباری ئاینی، چاودێری کەمئەندامان، چاودێری کۆمەڵایەتی، بەرپرسی بەشی پارێزگاری خێزان، یەکەی پاراستنی منداڵان، دادگای نەوجەوانان) ، کاری سەرەکی ئەنجومەنەکە بەدواداچونی کێشەو گرفتەکانی منداڵان و پاراستنی مافەکانیان و گرنگی دان و بەرەوپێش چونی تواناکانیانە لە پارێزگای سلێمانی.


08/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.