• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بەجیا پێشوازی لە شاندێکی دەزگای ڕوانگە لقی سلێمانی و ڕێکخراوی ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ کرد.

بێستون جەبار: "دەرگامان واڵایە بۆ هەر دەزگاو ڕێکخراوێک بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی دەزگا کۆمەڵایەتیەکانمان "

ڕۆژی سێشەممە ، 6ـی حوزەیرانـی 2023، بەڕێز بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە دوو دیداری جیاوازدا پێشوازی لە شاندێکی دەزگای ڕوانگە و ڕێکخراوی ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ کرد.

سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی دەزگای ڕوانگە لقی سلێمانی کرد بە سەرۆکایەتی بەڕێز ئامانج کاکە ڕەش بەرپرسی لقی سلێمانی دەزگاکە ، لە دیدارێکدا پاش پیرۆزبای وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی باس لەچەند پڕۆژەیەکی گرنگ کران لەناویاندا نوێکردنەوەی ماڵی کچانی بێ سەرپەرشت بۆ ماڵێکی مۆدێرن و شایستە بە سودمەندانی لەسەر ئەرکی دەزگای ناوبراو ، هەروەها هەماهەنگی زیاتر و پڕۆژەی گەورەتر بۆ منداڵان و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو.
لەکۆتایدا شاندی میوان چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەش بە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کرد.

لە دیدارێکی تردا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ کرد ، کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان کارمەند مەحمود ، بەرپرسی ڕێکخراو ، ڕێناس نوری پارێزەری ڕێکخراوەکە.

پاش پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەرکی نوێ ، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی هەماهەنگی زیاتری نێوان ڕێکخراوی ناو براوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەگرنگ زانی و ڕایگەیاند "دەرگامان واڵایە بۆ هەر دەزگاو ڕێکخراوێک بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی دەزگا کۆمەڵایەتیەکانمان و بەرەوپێشچوونی پرسەکانی ژنان منداڵان لە پارێزگای سلێمانی "و پاڵپشتی خۆی بۆ دەزگای ناوبراو دوپاتکردەوە.


07/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.