• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی لە ناحیەی شۆڕش کردەوە.

خاتوو کوێستان محەمەد: " پڕۆژەکە خزمەتێکی گەورە بەگەنجانی ناحیەی شۆڕش دەکات و لەڕێگەیەوە خولی گرنگی جۆراوجۆر بۆ گەنجان دەکرێتەوە تا ببنە خاوەنی کاری خۆیان"

ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی حوزەیرانی 2023 ، بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی قەزای چەمچەماڵی کرد.

سەرەتا بەڕێزیان قائیمقامیەتی قەزاکەیان بەسەرکردەوەو بەڕێز ڕەمەک ڕەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ پێشوازی کران و لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک لەگرفتەکانی قەزاکە کران.

دواتر وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی ناحیەی شۆڕشی کردوو بە ئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر هەڵەت ڕەشید سەرۆکی زانکۆی چەرموو و ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ و مەریوان بەگۆک بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و یادگار ساڵەح بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش و بەرزان کەریم بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ ، سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی لە ناحیەکە کردەوە.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەوتەیەکدا سوپاسی هەریەک لە قائیمقام و بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و هەموو ئەو کەسانە کرد کە هاوکاربوون و کارئاسانیان کردووە بۆ کردنەوەی ئەم سەنتەرە لەناحیەی شۆڕش، ڕاشی گەیاند " پڕۆژەکە خزمەتێکی گەورە بەگەنجانی ناحیەی شۆڕش دەکات و لەڕێگەیەوە خولی گرنگی جۆراوجۆر بۆ گەنجان دەکرێتەوە تا ببنە خاوەنی کاری خۆیان"

لە سەنتەرەکەدا بەشێوەیەکی بەردەوام خولەکانی بەرگدورین و سەرتاشی و کۆمپیوتەر و کارەبا و چاککردنی مۆبایل و ئاسنگەری و دارتاشی دەکرێتەوە و فێرخوازان ڕادەهێنرێن و دواتر هاوکاری دەکرێن بۆ ئەوەی ببنەخاوەنی کاری خۆیان.


04/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.