• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەساڵاچویەکی بێلانە توشی ڕوداوی هاتووچۆ دەبێت و لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەدواداچون بۆ گرفتەکانی دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی : "هەر بەڕێزێک زانیاری دەربارەی ئەو هاوڵاتیە بەساڵاچوە هەیە تکایە ئگادارمان بکەن تا کاری پێویستی بۆ ئەنجام بدەین"

پاش ئەوەی هاوڵاتیەکی بەساڵاچووی بێلانە توشی ڕووداوی هاتوچۆۆ دەبێت و زانیاری دەدرێتە خاتوو کوێستان محەمەد ،وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، هەرزوو بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت ، ڕاسپارد بە زووی بەدواداچوونی ورد بۆ دۆسیەکەی بکات.

بۆیە هەر ئەمڕۆ 3ـی حوزەیرانی 2023، بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بەمەبەستی بەدواداچون و گەڕان سەردانی نەخۆشخانەی شاری کرد و ژمارەیەک شوێنی پەیوەندی دار ئاگادار کرانەوە و بڕیار وایە بەدواداچون بۆ کەیسەکە بکرێت و پاش وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ببرێتە ماڵی بەساڵاچوان.

بۆ ئەومەبەستە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاند " هەرچی پێویست بێت بۆ ئەو بەساڵاچووە دەیکەین و دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی نەخۆشخانەی شار دەکەین کە بڕیاری هاوکاریان داوەو داوا لە هاوڵاتیان دەکەین ، هەر بەڕێزێک زانیاری دەربارەی ئەو هاوڵاتیە بەساڵاچوە هەیە تکایە ئگادارمان بکەن تا کاری پێویستی بۆ ئەنجام بدەین و لەپاش وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی دەیبەینە ماڵی بەساڵاچوان و هەرچی پێویست بێت بۆی دەکەین".

بێستون جەبار لەسەر وەرگرتنی سودمەند لە ماڵی بەساڵاچوان وتی: " ماڵی‌ بەساڵاچووانی‌ سلێمانی‌، بەشێوەی‌ بیست‌و چوار کاتژمێری، دەرگای‌ کراوەیە بۆ لە ئامێزگرتنی‌ ئەو بەساڵاچووانەی‌ کە بەهەر هۆکارێک پێویستیان بەو شوێنە شایستەیە هەیە و خزمەتگوزاری‌ کۆمەڵایەتی‌‌و دەروونی‌‌و تەندروستی‌‌و پێویستی‌ ڕۆژانەی‌ ژیانیان پێشکەش دەکات".

03/06/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.