• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
خولی‌ڕاهێنان و به‌هێزكردنی‌ توانی فەرمانبەران له‌ بوارە جیاوازەکاندا كۆتایهات

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌،23ـی شوباتـی2023، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، خاتوو گەشاو عومەر ،شارەزای دارایی ، خاتوو نوخشە ڕسول ، بەڕێوەبەری کارگێڕی ، خاتوو حەلیمە فەتاح، بەرپرسی پلان و بەدواداچوون، پاش 6 ڕۆژ وانه‌ی‌ تیۆری‌‌و پراكتیكی‌، خولی‌ (کۆمپیوتەر) بۆ (16) كارمه‌ندی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، كۆتایهات‌و بڕوانامه‌ی‌ به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا.

له‌ مه‌راسیمی‌ كۆتایی‌ خوله‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا پاش ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێز خاتوو حەلیمە فەتاح، بەرپرسی بەشی پلان و بەدواداچون، خاتوو شەنگە محەمەد ، ڕاهێنەری خولەکە، ئاماژه‌ی‌ به‌ بایه‌خ‌و گرنگی‌ ئەو جۆرە خولانە کرد کە كارمه‌ندان لە بواری مامه‌ڵكردن لەگەڵ کۆمپیوتەرو بابەتە ئەلکترۆنیەکان و تەکنەلۆجیا پێویستیان پێیەتی ،هەروەها ده‌ستخۆشی‌ لێكردن كه‌ زۆر دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن كه‌ به‌شداری‌ خول‌و ڕاهێنانه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌كان.

ئه‌م ڕاهێنانه‌ به‌شێكه‌ له‌ پلانی‌ ساڵانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ئه‌و گرنگیپێدانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌یه‌تی‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ كارمه‌ندانی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ بۆ خزمه‌تكردن سەردانی کەران و ڕای کردنی کارەکان بەشێوەیەکی پێشکەوتوو .


23/02/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.