• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێخراوی (UNFPA) کرد.

ڕۆژی‌ دووشەممە، 25ـی7ـی2022، به‌ڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان،هیوا ڕەحمان ، ڕاوێژکاری یاسایی، شاسوار صدیق ،ڕێکخەری پڕۆژەی یەکسانی جێندەری و توانادارکردنی ژنان لە پارێزگای سلێمانی، پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵ (UNFPA) كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان لێۆنێل لافاراج ،بەرپرسی هەماهەنگی ڕێکخراوەکە ،ئەژی ئەمین ، شیکەرەوەی پڕۆگرام.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان وه‌زاره‌تی‌ كارو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌كان كراو پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌كان‌و كاریگه‌رییان له‌ خزمه‌ت منداڵ‌و خێزاندا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هیوای‌ خواست كارو پڕۆژه‌و چالاكییه‌كانیان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ زیاتر بکەن به‌تایبه‌ت له‌دۆخێكدا كه‌ هێشتا ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ منداڵ پێویستیان به‌ هاوكارییه‌ له‌ منداڵانی‌ ئاواره‌و هەروەها گرنڴی زیاتر بە ڕووداوه‌كانی‌ تودو تیژی دژ بە ژنان بدرێت.

له‌لای‌ خۆیانه‌وه‌ وه‌فدی‌ میوان خۆشحاڵی‌ خۆیان به‌ كاركردنی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ كارو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌ربڕی‌‌و ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه‌ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كارو پڕۆژه‌كانیان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

26/07/2022
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.