+وێنە : وەزیری کار ڕێز له دوو قوتابی سه‌ركه‌وتووی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی ده‌نێت .
"بۆ یەکەم جار لە پارێزگای سلێمانی و لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان 2 قوتابی نابیست بڕوانامەی دبلۆم بەدەست دەهێنن"
ئەمڕۆ شه‌ممه،23ـی7ـی2022، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ،بێستون شەهید جەبار، نوێنەری وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێزان، هیوا ڕەحمان، نوێنەری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ، لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، بەهار محەمەد بەڕێوەبەری پەیمانگەی هیوای نابیستان ، کامل غەفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خاتوو بەهار مەحمود،بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاماژە بۆگەشەپێدانی مرۆیی له مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا، ڕێزلێنانی خاتوو کوێستان محمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەخشرایە (2)قوتابی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (نابیست)كه توانیبویان له سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بڕوانامەی دبلۆم بەدەست بهێنن.
له‌سەرەتەی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، به‌ڕێز ،نوێنەری وەزیری کار، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا پیرۆزبایی له قوتابیانی سه‌ركه‌وتوو و خانه‌واده‌كانیان كرد‌و هیوای خواست هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانیان به‌هه‌مان سه‌ركه‌وتنه‌وه تێپه‌ڕێنن، و پاڵپشتی و پشتیوانی خاتوو کوێستان محەمەد و وەزارەتی کاری بۆ دوپات کردنەوە، هه‌روه‌ها سوپاسی هەریەک لە پەیمانگەی هیوای نابیستانی سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی کوردستانی کرد بۆ پێگەیاندنی هەردوو قوتابی و بەڵێنی پێدان کار بکەن بۆ دامەزراندنیان و هاوکاریان بن بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کاری شیاو.
پاشان بەڕێز هیوا ڕەحمان وتەیەکی پێشکەش کرد‌و، ئاماژه‌ی به چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی په‌یوه‌ندیدار به مافه په‌روه‌رده‌یی‌و ته‌ندروستی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و وه‌رزشی‌و ڕۆشنبیرییه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرد‌و هیوای خواست خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه‌كان زۆر به‌باشی كاربكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و مافانه تا هاووڵاتیان‌و گه‌نجانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هه‌ست نه‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا فه‌رامۆش كراون‌و مافه‌كانیان پێشێلكراوه.
هه‌ر له‌و مه‌ڕاسیمه‌دابەڕێز هیوا ڕەحمان ، وتی پاڵپشت به یاسای ماف و ئیمتیازاتی که م ئەندامان ، دەبێت خاوەن پێداویستی تایبەت لەکەرتی تایبەت هەلی کاریان بۆ بڕه خسێت و باسی له كێشه‌و گرفته‌كانی گه‌نجانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كرد كاتێك ده‌چنه ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌تایبه‌ت نه‌ڕه‌خساندنی به‌شی گونجاو له زانكۆ‌و ڕه‌چاو نه‌كردنی تایبه‌تمه‌ندییان‌و كه‌می ئاسانكاری بۆیان، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتنه‌دا كه له بواری خوێندنی سه‌رو نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی بۆ منداڵانی نابیست له سلێمانی هاتووه‌ته پێش كه به‌هاوكاری په‌روه‌رده توانراوه ده‌رفه‌تی خوێندنی ئاماژه‌ی پیشه‌یی بۆ كۆمپیوته‌ر بۆ نابیستان بڕه‌خسێنرێت‌و هیوای خواست له ئاینده‌دا ئه‌م ده‌رفه‌ته په‌ل بهاوێت بۆ ئاماده‌یی‌و په‌یمانگای تری پیشه‌یی‌و هونه‌ری، تا گه‌نجانی نابیست به‌و مافه‌ی خۆیان بگه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه مه‌ڕاسیمه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز م.به‌هار چاومار، به زمانی ئاماژه وه‌رده‌گێڕدرا بۆ زانیاریی نابیستان.
هەردوو خوێندکار، سۆما صالەح، پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بەشی ژمێریاری
سۆزان حاتەم ، پەیمانگای تەکنیکی کوردستان ، بەشی ئایتی یان تەواو کرد‌و سوپاسی وەزیری کاریان کرد بۆ ئەو مەراسیمەی بۆیان ڕێکخرا.