+ وێنە : جه‌ژن له ماڵەکانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان و کوڕان و کچان به‌ڕێوه‌چوو.
بە ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ،بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رو به‌رپرسانی تری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كارمه‌نده دڵسۆزه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌راسیمی جه‌ژنی قوربان له ماڵەکانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی شەممە ، 9ـی تەموزی2022، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.ئیسماعیل ڕەشید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و خاتوو ژیار جەلال، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و خاتوو ڕازاوە میرزا ، جێگری بەڕێوەبەر ، به‌رپرسی ماڵەکانی كوڕان‌و ساوایان وبەساڵاچوان و ژماره‌یه‌ك له توێژه‌رو كارمه‌ندی ماڵەکان، مه‌راسیمی جه‌ژنی قوربان به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسیمی جه‌ژن لە ماڵەکان ساوایان مایه‌ی خه‌نده‌و خۆشی منداڵانی ماڵەکە بوو. هەروەک لە ماڵی بەساڵا چوان بە گوڕ‌و تینێکی جیاواز بەشداری مەراسیمەکە بون و کوڕان و کچان بە جۆش و خرۆشەوە بەشداریان کرد.
له بۆنه‌و یاده‌كاندا، به‌تایبه‌ت جه‌ژنه‌كانی ره‌مه‌زان‌و قوربان‌و نه‌ورۆز، كارمه‌ند‌و به‌رپرسانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی خێزانه‌كانی كۆمه‌ڵگه دانیشتوانی ماڵەکانیش به‌شداری خێر‌و خۆشییه‌كانی هاووڵاتیان بكه‌ن.
|