بەڕێوەەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی (CDO) دەکات.
"ئیسماعیل ڕەشید : هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان ڕۆڵی خراپ دەگێڕن لە ئاڕاستە کردنی کۆمەڵگەو خێزان، بۆیە پێویتسمان بە ڕێکخستنەوەی کاری میدیایی هەیە"
ئەمڕۆ یەک شەممە، 3ـی تەموزـی2022، بەڕێز م.ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، پیشوازیکردن لە شاندێکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ، خاتوو تارا عەزیز ،بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئازادی ڕادەربڕین ، ئارەزو نامیق، کارگێڕی پڕۆژە، دنیا دلێر و مصطفی محمود تیملیدەر .
ئامانجی سەردانەکە بریتبوو لە هەماهەنگی لە پێناو کاری هاوبەش بۆ خزمەت کردنی کاری ڕاگەیاندن و ئازادی ڕادەربڕین و کردنەوەی ڕاهێنانی تایبەت بە کاری ڕاگەیاندن لە ڕێکخراوی ناوبراو و داکۆکی کردن لە ڕاگەیانکاران بە شێوەیەکی گشتی و ڕێکخستنەوەی سیاسەتی میدیایی بۆ بەرەو پێشبردنی زیاتری ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵگە.
لەو دیدارەدا بەڕێز بەڕێوەبەرەی گشتی لە ڕوانگەی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکانەوە، بنەماو پڕەنسیپە گشتیەکانی کاکردنی لە بواری میدیایی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هەروەک ئامادەیی بەرێوەبەرایەتی گشتی و سەرجەم دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی پیشاندا بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەی لە پێناو پاراستنی منداڵان و هاوڵاتیان بەگشتی و کەمئەندامان بەتایبەتی و گرنگی و ڕۆڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لە ئاراستە کردنی خێزان و کۆمەڵگە بۆ ئامادەبوان شیکردەوە و وتی "هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان ڕۆڵی خراپ دەگێڕن لە ئاڕاستە کردنی کۆمەڵگەو خێزان، بۆیە پێویستیمان بە ڕێکخستنەوەی کاری میدیایی هەیە تا لە چوارچێوەیەکدا کاربکات ڕێز و بەها کۆمەڵایەتی و دینی ویاساییەکان نەشکێنێ ، بەرگێکی ڕاستەقینە بکات بەبەری هەر ڕووداو و باسێک کە لێی دەدوێ"
لەکۆتایدا شاندی میوان سوپاسی بەڕێز بەڕێوەبەری گشیان کرد بۆ ڕاوبۆچونیان و پاڵپشتی و پشتیوانی بەڕێزیان بە گرنگ بۆ ئەو باسە وەسف کرد
|