بەڕێوەبەری گشتی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لە پەیمانگەی ڕوناکی بەسەردەکاتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ،19ـی ئـایـارـی 2024، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت بە یاوەری بەڕێزان ، لەتیف شێخ عەزیز ، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی ، هیوا سەعید و کامل غەفور، سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی ، پەیمانگەی ڕووناکی بۆ نابینایان بەسەرکردەوە.
سەردانەکە بۆ بەدواداچون بو لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی پۆلەناکۆتاکان و پاش بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە ، بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست و دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و مامۆستایان و کارمەندان کرد کە توانیویانە سەرکەوتوانە کارەکانیان ڕێکبخەن.
|