لە ڕۆژی جیهانی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتن نامەی مافەکانی منداڵاندا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکاتەوە.
ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١١/٢٠ ساڵ ڕۆژی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتن نامەی مافەکانی منداڵانە٬ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی هەمولایەک دڵنیا دەکاتەوە کە لە چوارچێوەی کارەکانماندا پارێزەری مافەکانی منداڵان دەبین، وەگرنگی زیاتر بەو منداڵانە دەدەین کە پێویستان بە هاوکاری و پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دەبێت لە ڕووی یاسایی، و کۆمەڵایەتی، و دەرونی، و تەندروستی، وپاراستنی مافەکانیان، وە هەوڵ دەدەین بۆ دروست کردنی نەوەیەکی تەندروست و کاردەکەین بۆ چەسپاندنی سەرجەم مافەکانی منداڵان وە پاڵپشتی کردنیان لە چوارچێوەی سنوری کارکردنمان.
تێبینی: وێنەکان وێنەى ڕاهێنەرو کارمەندانمانە لە کەمپی ئاوارەکانی عەربەت کە سەرقاڵی پەروەردەو ڕاهێنانی منداڵانن لە چوارچێوەی پڕۆژەی پاڵپشتی منداڵان کە لەلایەن بەشی پارێزگاری خێزان لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان جێ بەجێ دەکرێت.
|