• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
ئاگاداری
هەواڵ
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانیەوە


سەبارەت بە ڕووداوی‌ کوژرانی‌ دوو خوشک لە چەمچەماڵ، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بە پێویستیزانی‌ ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕایگشتی‌ بخاتەڕوو:

١ـ خەم‌و پەژارەو حەسرەتی‌ خۆمان بۆ کوژرانی‌ هەردوو کچی‌ پەپولە ئاسای شاری‌ چەمچەماڵ دەردەبڕین‌و ئەم تاوانە دڕندانەیە جارێکیتر زامی‌ برینێکی‌ بەردەوامی‌ کولاندەوە کە لە جەستەی‌ گەلەکەماندا هەیەو بەناوی‌ بێ پاساوو جیاجیاوە ژنان‌و کچان دەکاتە قوربانی‌، هەربۆیە پرسەو سەرەخۆشی‌ خۆمان ئاراستەی‌ هەموو مرۆڤ‌و مرۆڤدۆستێک دەکەین‌و لە خوای‌ گەورە دەپاڕێینەوە پلەی‌ ئەم دوو خوشکە بێ تاوانە لە بەهەشتدا بەرزو بڵند بێت.

٢ـ ئەم دوو خوشکە پاش تۆمارکردنی‌ سکاڵا بە فەرمانی‌ بەڕێز دادوەرو لە بەرواری‌ (١٧ی‌ ٧ی‌ ٢٠٢٠) لە ماڵی‌ داڵدەدانی‌ ئێمە داخڵکران‌و لەو ماوەیەی‌ لە ماڵی‌ داڵدەدان بوون پارێزرابوون‌و بە سەلامەت حەوێنرابوونەوە، تا ئەو کاتەی‌ لەسەر داوای‌ خۆیان‌و پاش وەرگرتنی‌ کەفالەت لە باوکیان بە فەرمانی‌ بەڕێز دادوەر لە بەرواری‌ (٢٤ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢٠) گەڕاونەتەوە ماڵی‌ خۆیان.

٣ـ ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ وەک دامەزراوەیەکی‌ گرنگی‌ وەزارەتی‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌ ئەرکمان پاراستنی‌ ئەو ژن‌و کچانەیە کە ڕووبەڕووی‌ هەڕەشەو توندوتیژی‌‌ دەبنەوە،و ساڵانە دەیان کچ‌و ژن بە پێی‌ یاساو ڕێنماییەکان دەپارێزین، و خوالێخۆشبووانیش تا ئەو کاتەی‌ لە ماڵی‌ داڵدەدانی‌ ژنانی‌ سلێمانی‌ بوون ستافەکانمان زۆر بەباشی‌ ئەرکی‌ خۆیانیان بەرانبەر جێ بەجێکردوون، و هەمیشەش کارمان بەو ئاراستەیەیە کە تا ئەو کاتەی‌ بزانین هەڕەشە لەسەر ژیانی ژنان‌و کچانی‌ هەڕشەلێکراو هەیە لە ماڵی‌ داڵدەدان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە تا دڵنیا دەبنەوە سەلامەتن، بەڵام بەداخەوە ڕق‌و قینی‌ تاوانکارانەی‌ تاوانکاران‌ بەرابنەر ئەندامانی‌ نزیکترین کەس لە خانەوادەکەی‌ خۆیان بە قۆستنەوەی‌ هەلی‌ "کەلێنی‌ جۆراو جۆر"و "هەست‌و نەستی‌ قوربانیان" دەرفەتی‌ ژیان بۆ ئەم پەپولانە ناهێڵێتەوە.

٤ـ هیواخوازین لە زووترین کاتدا دادگاو دامەزراوەکانی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ تاوانکاری‌ سەرەکی‌ ئەم ڕووداوە دەستگیر بکەن‌و بە سزای‌ یاسایی‌ خۆی بگەیەنن.

ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌
١١ی‌ ٩ی‌ ٢٠٢٠


11/09/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.