• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
ئاگاداری
هەواڵ
"له‌سه‌ر ڕووبه‌ری‌ دوو دۆنم‌و ٧ئۆلک و ٨٠ م دووجا له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ خێرخوازێك بینایه‌كی‌ تایبه‌تی‌ پێشكه‌وتوو بۆ‌ ماڵەکانی منداڵان ونەوجەوانانی کچان و کوڕان دروست ده‌کرێت

ڕۆژی‌ شه‌ممه‌، ١٤ی‌ ١١ی‌ ٢٠٢٠، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان .خاتووكوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و خاتوو ئاشتی ابرهیم محی دین، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌ بەوەکالەت و مافناس ڕێبوار رسول، لێپرسراوی بەشی یاسا و مافناس هیوا رحمن و بە ئامادە بونی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن. ڕێوڕه‌سمێكی‌ تایبه‌ت به‌ واژۆكردنی‌ گرێبه‌ستی‌ دروستكردنی‌ بینایه‌ك بۆ ماڵەکانی منداڵان و نەوجەوانانی کچان و کوڕان به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ هاووڵاتی‌ خێرخوازێک، دروست ده‌كرێت‌و هەر له‌لایه‌ن ئەو خێرخوازەوە سه‌رپه‌رشتی‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌كرێت تا قۆناغی‌ ته‌واوبوونی به‌شێوه‌ی‌ خۆبه‌خشانه‌و خێرخوازییانه‌.

له‌ وته‌یه‌كیدا، بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن، به‌ڕێز خاتوو كوێستان موحه‌ممه‌د، سوپاسی‌ ئەو خێرخوازەی كرد بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ری‌‌و كاره‌ خێرییه‌ گرنگه‌و هیوای‌ خواست نمونه‌یان زۆربێت له‌ وڵاته‌كه‌دا تا وهه‌مووان باشتر بتوانین خزمه‌تی‌ منداڵان‌و نەوجەوانان بكه‌ین‌و له‌ خه‌می‌ ئه‌و كه‌سانه‌دا بین كه‌ شكسته‌بارن.

له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز خاتوو ئاشتی ابراهیم محی دین بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت، وێرای دەست خۆشی بۆ ئەو خێرخوازە سوپاسی کارە خێرخوازیەکانی کردوو بە کارێکی گرنگ وەسفی کردو پێی ڕاگەیاندین پڕۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ دروستكردنی‌ بینایه‌ك له‌سه‌ر ڕووبه‌ری‌ (٢ دۆنم و ٧ ئۆلک و٨٠م دووجا )زه‌وی‌ له‌ کەرتی ٣٦ی کەلەکن و له‌ دیزاینه‌كه‌یدا ڕه‌چاوی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ ژیانێكی‌ ته‌ندروست بۆ ماڵەکانی منداڵان ونەوجەوانانی کچان و کوڕان كراوە وگونجاندویه‌تی‌ له‌گه‌ڵ پێداویستی‌ ماڵێكی‌ شایسته‌و مۆدێرندا".

له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ دروستكردنی‌ ماڵه‌كه‌و ئه‌گه‌ری‌ بوونی‌ كه‌م‌و كورتی‌ له‌ ماڵی‌ ئێستای منداڵان و نەوجەوانان ، بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌:" ڕاسته‌ بینای‌ ئێسته‌ی‌ ماڵەکانی منداڵان و نەوجەوانانی کچان و کوڕانی سلێمانی‌ وه‌ك پێویست نییه‌ هەندێک لەو ماڵانە کرێنشینن ، به‌ڵام به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ توانیویەتی و بۆماوه‌یه‌كی‌ دوورو درێژیش ده‌توانێت پێویستی‌‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی‌ ڕاپه‌ڕین‌و گه‌رمیان به‌ ته‌واوه‌تی‌ داپۆشێت‌.وە ماڵه‌كان توانایه‌كی‌ باشییان هه‌یه‌ بۆ ئه‌ركه‌كه‌ی‌، به‌ڵام دروستكردنی‌ ئه‌م بینایه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كاره‌كانمان به‌ كوالێتی‌ باشتر ئه‌نجام بده‌ین به‌تایبه‌ت كه‌ شوێنی‌ دروستكردنی‌ بیناكه‌ شوێنێكی‌ گونجاوه‌ بۆ ئەو کارە و ڕووبه‌ری‌ سه‌وزایی‌ پێویستی‌ تێدا ده‌بێت، هه‌روه‌ك كاته‌كه‌شی‌ گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌یه‌تی‌ كه‌ دروستكردنی‌ ماڵێكی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ بۆ به‌ساڵاچووان لە شارە دێی سیتەک. بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ تایبه‌تمه‌ند گرنگی‌ به‌و كه‌سانه‌ بدرێت كه‌ پێویستیان به‌ لانه‌یه‌كی‌ له‌و جۆره‌یه‌ تا تیایدا خزمه‌ت بكرێن له‌سه‌ر بنه‌مای‌ خواسته‌ جه‌سته‌یی‌‌و ده‌روونی‌‌و ته‌ندروستی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان".

گرێبه‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌ خێرخوازییه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێزان وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئەو خێرخوازە وە کە نایەوێ ناوی هەبێت واژۆكرا.

هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا ئاماده‌بووان ده‌ستخۆشییان له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌دا هاوكار ده‌بن‌و ئاسانكاری‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.


14/11/2020
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.